07/06/2021
1911 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا.. گیاندارێک دەچێتە نێو بارهەڵگرێکى سەربازى و سەربازەکانى ناوى لە ترس‌دا هەڵدێن
پەیام
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه تۆڕه كۆمەڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه، سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌ون كه له بارهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی هه‌ڵدێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گیاندارێكی راكۆن ده‌چێته نێو ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كه‌یانه‌وه.
ئاژانسی (ی‌و پی ئای) ئه‌مریكی كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یه ڕایگه‌یاندووه ئه‌و ڕووداوه له سه‌ربازگه‌ی ئه‌مریكی له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ڕوویداوه.
یونایتد پرێس وتووشیه‌تی ڤیدیۆكه له لایه‌ن سه‌ربازێكه‌وه تۆمار كراوه، چوونی گیانداری راكۆنیش بۆ ناو بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كان شتێكی به‌ربڵاو نییه، بۆیه بۆ سه‌ربازه‌كان شتێكی نامۆ بوو و ناچار بوون به‌و شێوه‌یه ڕابكه‌ن و هه‌ڵبێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە