پێش 2 هەفتە 478 جار خوێنراوەتەوە

واتسئاپ هاک دەکرێت؟


‎ئەم پرسیارانە لە گوگڵ زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە، هەموو وەڵامەکانیش بۆ ئەوە دەچن، هیچ بەرنامەیەک سەلامەتیی لە ٪100 نییە و خاڵی لاوازییان هەیە.

‎پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بزانین، هەر ئامێرێک کۆنێکتی ئینتەرنێت بێت ئەوا  ٪100 پارێزراو نییە و مەترسی هاک بوون، یان دزەپێکردنی زانیارییەکانی لەسەرە، بەڵام هەریەکەو بە رێگەیەکی جیاواز.

‎بەو واتایەی بەهێزیی بەرنامەکان لەرووی پاراستن یان سیکوریتییەوە، تەنیا رێژەییە، بە نمونە: رەنگە ڤایبەر رێژەی سەلامەتیی لە ٪99 بێت یان تێلەگرام ٪99.1 بێت یان مەسنجەر ٪99.2 بێت، ئەمانە تەنیا نموونەن بۆ ئەوەی تێگەیشتنەکە روونبێتەوە.

‎ سەبارەت بە واتسئاپ، لە ساڵی 2019 سێرڤەری ئەم بەرنامەیە هاککرا کە 1000 ئەوەندە قورسترە لە هاککردنی هەژمارێکی بەرنامەکە، دواتر کۆمپانیای فەیسبوک کە خاوەندارێتی ئەو بەرنامەیە دەکات، داوای لێبوردنی کرد و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەشی راگەیاند، کە بوو بووە هۆی هاککردنی بەرنامەکەیان، ئەمەش بەڵگەیە بۆ پارێزراو نەبوونی واتسئاپ.

‎دەوترێت واتسئاپ پێش کڕینەوەی لەلایەن کۆمپانیای فەیسبوکەوە سەلامەتتر بووە، چونکە بەدەستی خۆی لاوازی دەکات، ئەوەتا بەم دواییانە فەیسبوک کۆمەڵێک تایبەتمەندیی بۆ واتسئاپ زیادکرد کە گرنگترینیان بەستنەوەی بوو بە مەسنجەرەوە، کە بەڕای زۆرینە ئەمە کردنەوەی دەرچەیەکی ترە بۆ هاککردنی، چونکە هەر بەکارهێنەراێکی واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییە بەکارنەهێنێت، ئەوا هەژمارەکەی رادەگیرێت لە بەرنامە سەوزەکەدا واتە (واتسئاپ)، کە لەماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی لە جیهاندا چالاک دەبێت و هەمووان بە ناچاریی دەبێت مەسنجەرەکەیان رەبتی واتسئاپ بکەن و بەوجۆرە بەکاریبهێنن.

 یەکێکی دیکە لە خاڵە لاوازەکانی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە، واتسئاپ لەکاتی دابەزاندنیدا ناچارت دەکات رەبتی بەشی ئەو ژمارە تەلەفۆنانە بکەیت کە لەلای خۆت سەیڤت کردوون، واتە بەشی کۆنتاکت (contact)، ئەمەش رێگەیەکی ترە بۆ پارێزراو نەبوون.

‎خالێکی دیکەش، کۆمپانیای فەیسبوک بە فەرمی رایگەیاندووە، زانیارییەکانی ناو ئەم بەرنامەیە لەسەر بەکارهێنەرەکانی، هەندێکات دەداتە پۆلیس، چونکە ناچارە.
‎ بەدەر لەمانەش رێگەکانی هاککردن زۆرن، رەنگە ئەمڕۆ رێگەیەک هەبێ سبەی شێوازێکی نوێتر بدۆزرێتەوەو بەکاربهێندرێت، بۆیە مۆبایل و ئینتەرنێت وابەکاربهێنە کە لەسەرت نەکەوێت و هیچت نەبێت بۆ لەدەستدان و پەنابردن بۆ دادگا و ئەم و ئەو!

‎هەروەها لە کۆتایدا ئەوەش بزانە، دروستکەری بەرنامەی واتسئاپ کە ناوی بریان جۆزێفە، خۆی ئەم بەرنامەیە بەکارناهێنێت و لێی دەرچووە، ئەمەش مانای زۆر دەدات!
‎ من قەلەقت ناکەم تەنیا زانیارییەکانت پێدەڵێم.

‎بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
‎ بۆ ئەم بابەتە سوودم وەرگرتووە لەم سەرچاوانە (ڤایس، ئاڕدی، فۆڕبس، بزنس تودەی)


‎سەربەست نەجمەدین

له‌ (تێک ئای) وه‌رگیراوه‌ .. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    چین چوار مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد

  • پێش 2 هەفتە

    واتسئاپ هاک دەکرێت؟

  • 30/04/2021

    بەهۆی AirDrop زیاتر لە 1.5 ملیار ئامێری ئەپڵ لە ژێرهەڕەشەدان

  • 09/04/2021

    فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ ماوەیەکی کەم دووچاری کێشەی کرانەوە بوونەوە لە جیهاندا

  • 04/04/2021

    دزە بە زانيارى كەسيى ٥٣٣ مليۆن بەكارهێنەری فه‌یسبووك كراوه‌

  • 19/02/2021

    کەشتییە ئاسمانییەکەی ناسا بە سەرکەوتوویی لەسەر مەریخ نیشتەوە

  • 05/02/2021

    ئه‌وروپا.. ساڵی رابردوو فرۆشی ئۆتۆمبێلی كارەبایی و تێكەڵ بۆ لەسەدا 22.4 بەرزبووەتەوە

  • 28/11/2020

    قەبارەی بازرگانی سێكسی لە هەرێمی كوردستان لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت چەندە؟

سەرەتا