پێش 2 هەفتە 201 جار خوێنراوەتەوە

ئاو چی گرنگییه‌كی هه‌یه‌ بۆ دابەزاندنی کێش؟


 خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە دابەزاندنی کێش لە کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی و زۆری کێش. 

کۆمەڵێک زانیاری گرنگ هه‌یه‌ دەربارەی ئاوخواردنەوە پێویسته‌ بیزانیت: 
١ـ پێویستە دوو پەرداخ ئاو بخورێتەوە 10 خولەک پێش هەموو ژەمێک، تا زووتر مرۆڤ هەست بە تێر بوون بکات کاتی نانخواردن.
  
٢ـ پێویستە بەردەوام ئاو بخورێتەوە لە نێوان ژەمەکان دا، تا  ئەو کەسە کەمتر هەست بە برسیەتی بکات، چونکە کەمخواردنەوەی ئاو، یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەی کە هەتدێک کەس بەردەوام برسیانە. 
٣ـ ئاو رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاککردنەوەی لەش لە ماددە ژەهراوییەکان و پاشماوەی زیندەچالاکی لەش و سوتانی چەوری لە پڕۆسەی دابەزاندنی کێش. 
٤ـ رێگەگرتن لە قەبزی، چونکە ئەو ڕیشاڵانەی ناو خواردن کە هەرس ناکرێن، ئاو هەڵدەمژن و دەئاوسێن و دەبنە هۆی چالاککردنی ڕیخۆڵەکان و خۆپاراستن لە قەبزی و ئاوسانی سک. 
٥ـ ئاو رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی گەشیی دەم و چاو و تازەکردنەوەی خانەکانی پێست و رێگەگرتن لە زەعیف بوونەوەی دەم و چاو. 
٦ـ پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی میزو مێزەڕۆ و  رێگەگرتن لە هەوکردنی میزەڵدان و گورچیلە و  بەردی گورچیلە.  
٧ـ رێکخستنی پلەی گەرمی لەش، کە زۆر گرنگە بۆ باشکردنی هەموو  شانەکانی جەستە. 
٨ـ پێویستە رۆژانە لە نێوان  10 بۆ 12 پەرداخ ئاو  یان زیاتر بخۆرێتەوە، بڕی پێویست بە گوێرەی کەسەکان دەگۆڕێت، رەنگی میز باشترین پێوەرە، ئەگەر رەنگی میز تۆخ بوو، مانای ئەوەیه پێویستە ئاو زیاتر بخورێتەوە. 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    ئاو چی گرنگییه‌كی هه‌یه‌ بۆ دابەزاندنی کێش؟

  • پێش 4 هەفتە

    پزیشكێك هەنگاوەکانى رێگەگرتن لە توشبوونى منداڵان بە سكچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو

  • 30/04/2021

    خانمانی شیرده‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست چۆن به‌ڕۆژووبن؟

  • 29/04/2021

    خانمانی دووگیان چۆن به‌ڕۆژووبن؟

  • 23/04/2021

    تەندروستیی جیهانی به‌نیازه‌ تا كۆتایی ساڵی 2021 دوو ملیار ڤاكسین بەسەر 190 وڵاتدا دابەش بكات

  • 23/04/2021

    کەی باشترین کاتە بۆ وه‌رزش له‌ مانگی ره‌مه‌زان دا؟

  • 18/04/2021

    ئه‌و هۆکارانه‌ی وا ده‌کات رۆژانه‌ لە مانگی رەمەزاندا ماست بخۆێت

  • 16/04/2021

    کام خواردن گونجاوە بۆ پارشێوان؟

سەرەتا