پێش 1 هەفتە 101 جار خوێنراوەتەوە

حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری رۆژئاوای سعوودیه‌یان بۆردومان كرد


حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری رۆژئاوای سعوودیه‌یان بۆردومان كردووه‌ و له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سعوودی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان برینداربوون.
ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لمه‌سیره‌-ی حوسییه‌كان به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاند سه‌نگه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كانی نزیك ده‌روازه‌ی سنووری توواڵ-ی پارێزگای جازان-یان تۆپباران كردووه‌ و ئاكامدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشكاوه‌ و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سعوودی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یشیان برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه‌ هێشتا لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سعوودیه‌ هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌. 
حوسییه‌كان له‌ ئه‌یلوولی 2014ه‌وه‌ سه‌نعا-ی پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی یه‌مه‌نیان له‌ ژێر ده‌ستدایه‌، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ له‌ ئاداری 2015ه‌وه‌ پشتگیری حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات له‌ دژی حوسییه‌كان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا بە تەواوی دەستی بەسەر شارۆچكەیه‌كی باشووری ئیدلبدا گرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران تەنیا هه‌شت وڵاتی كەنداو بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاوی كەنداو ده‌زانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەدەپە داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكات لە دانانی قەییوم بۆ سێ شارە كوردییەكە پاشگەزبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی هۆشداریی توند بە قەوارەی ئیسرائیل

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی ده‌كه‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا دەستڕێژی تەقەی لە یەكێك لە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلب، كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ئاڕاستەكانی حكومەتی عێراقیەوە دووپاتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕاگه‌یاند.

سەرەتا