پێش 1 هەفتە 109 جار خوێنراوەتەوە

سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتی تری نه‌وتی ده‌كات


سوپای پاسدارانی ئێران، رایگه‌یاند هێزه‌كانیان ده‌توانن له‌هه‌ر كاتێكدا بێت هه‌ر كه‌شتییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
لیوا عه‌لی ره‌زا ته‌نگسیری، فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هۆشداریدا له‌ هه‌ر خۆهه‌ڵقورتاندنێكی نایاسایی له‌ ئاوی كه‌نداودا.
له‌ به‌شێكی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ و جیهان كرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ گره‌نتیكردنی گه‌رووی هورمز بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌وێوه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت بكات.
فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی له‌ سوپای پاسدارانی ئێران، وتیشی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سیناریۆی نوێ له‌ناوچه‌كه‌ بسه‌پێنن به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به‌ بوونیان له‌ ئاوی كه‌نداو بده‌ن، پلانی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ تاڵان بكه‌ن و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و رۆژئاوای ئاسیا به‌كاربهێنن كه‌ پێویستییان به‌ نه‌وتی ئێران هه‌یه‌.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، ئاسایشی كه‌نداو به‌لای ئێرانه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ و وڵاته‌كه‌شی ئاسایشی گه‌رووی هورمزی گه‌ره‌نتی كردووه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا بە تەواوی دەستی بەسەر شارۆچكەیه‌كی باشووری ئیدلبدا گرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران تەنیا هه‌شت وڵاتی كەنداو بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاوی كەنداو ده‌زانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەدەپە داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكات لە دانانی قەییوم بۆ سێ شارە كوردییەكە پاشگەزبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی هۆشداریی توند بە قەوارەی ئیسرائیل

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی ده‌كه‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا دەستڕێژی تەقەی لە یەكێك لە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلب، كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ئاڕاستەكانی حكومەتی عێراقیەوە دووپاتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕاگه‌یاند.

سەرەتا