پێش 1 هەفتە 139 جار خوێنراوەتەوە

توركیا كاتی گه‌یشتنی كاروانی دووه‌می سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 ئاشكراده‌كات

 

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كاتی گه‌یشتنی كاروانی دووه‌می سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400ـی رووسی ئاشكراده‌كات.

ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ 12ـی ئابی 2019، له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (ئێن تیڤی) وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلوسی ئاكار، له‌باره‌ی گه‌یشتنی كاروانی دووه‌می سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 قسه‌ی كردو رایگه‌یاند، مانگی ئاینده‌ كاروانێكی تری سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 ده‌گاته‌ توركیا.

ئاكار ووتیشی، له‌ ئێستادا تیمه‌ پسپۆڕه‌كان سه‌رقاڵی دیاریكردنی شوێنی تایبه‌تن بۆ جێگیركردن و دامه‌زراندنی سیستمه‌ به‌رگرییه‌كه‌ تێیدا.

راشیگه‌یاند، مانگی ئه‌یلول، كاروانی دووه‌می سیستمه‌ رووسییه‌كه‌ به‌ چه‌ند قۆناغێك ده‌گاته‌ توركیاو له‌و شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێت كه‌ تیمه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ دیاریده‌كات.

هاوكات ده‌زگای فیدڕاڵی رووسی بۆ هاریكاری سه‌ربازی له‌ میدیا فه‌رمییه‌كانی روسیایان راگه‌یاندووه‌، كاروانه‌كانی سیستمی به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 له‌كاتی خۆیدا ده‌گاته‌ توركیا، له‌و كاته‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌.

توركیا سیستمی به‌رگری موشه‌كی له‌ روسیا كڕیوه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا بە تەواوی دەستی بەسەر شارۆچكەیه‌كی باشووری ئیدلبدا گرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران تەنیا هه‌شت وڵاتی كەنداو بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاوی كەنداو ده‌زانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەدەپە داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكات لە دانانی قەییوم بۆ سێ شارە كوردییەكە پاشگەزبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی هۆشداریی توند بە قەوارەی ئیسرائیل

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی ده‌كه‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا دەستڕێژی تەقەی لە یەكێك لە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلب، كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ئاڕاستەكانی حكومەتی عێراقیەوە دووپاتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕاگه‌یاند.

سەرەتا