04/06/2021 5387 جار خوێنراوەتەوە

كینیا.. مارێك لە چنگی هەڵۆیەكەوە كەوتە خوارەوە و لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا بە ئەفسەرێكی پۆلیسەوەی دا

په‌یام

له‌ ڕوداوێكی ده‌گمه‌ندا و له‌ وڵاتی كینیا مارێك لە چنگی هەڵۆیەكەوە كەوتە خوارەوە و لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا بە ئەفسەرێكی پۆلیسەوەی دا.

لە ناوچەی (كیتۆی) لە وڵاتی كینیا مارێك دوای ئەوەی لە ئاسمانەوە لە چنگی هەڵۆیەكەوە بەر دەبێتەوە، دەكەوێتە سەر بۆنیتی ئۆتۆمبێلێك، دواتر خۆی دەگەیەنێتە نێو ئۆتۆمبێلەكە و بە شۆفێرەكەوە دەدات.

(دەیڤد موسیوكا) كە ئەفسەرێكی پۆلیسە لەبارەی ڕووداوەكەوە دەڵێ: لەو كاتەدا ئۆتۆمبێلەكەم لێ دەخوڕی، مارەكە لە جامی سەرنشینی پێشەوە هاتە نێو ئۆتۆمبێلەكەوە، پێش ئەوەی فریا بكەوم خۆم ڕزگار بكەم بە باڵی ڕاستمیەوە دا.

بەپێی قسەی (موسیوكا)، كاتێك لە ئۆتۆمبێلەكەش دابەزیوە هێشتا مارەكە هەر بە دەستیەوە بووە، دوای ئەوەی هاواری لە خەڵكی ئەو دەوروبەرە كردووە هاتوون و مارەكەیان كوشتووە و ئەویش لەلایەن یەكێك لەو كەسانەی لە دەوروبەرە بووە، هەر بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی  گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.

قوربانییەكە ئاماژە بەوە دەكات كە مارەكە لە جۆری (مامبای ڕەش) بووە كە لەدوای (كوبرا)، بە دووەم درێژترین ماری ژەهراوی لەجیهاندا دادەنرێت.

ئەوەی لە هەموو ڕووداوەكەی پێشوو سەرنجڕاكێشترە ئەوەیە كە سەرلەنوێ هەڵۆكە دابەزیوەتەوە بۆ مارەكە و لەگەڵ خۆی بردوویەتییەوە و ژەمە خۆراكەكەی لەدەست نەچووە.

هەڵبەت ئەم جۆرە ڕووداوانە زۆر دەگمەن ڕوو دەدەن، ئەگینا باوەڕپێكردنیان كەمێك زەحمەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 2 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • پێش 4 هەفتە

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • پێش 4 هەفتە

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

  • 09/08/2026

    باكووری كوردستان.. پشیلەی وان ساڵانە هەزاران گەشتیار بۆ شاری وان ڕادەكێشێت

سەرەتا