پێش 1 هەفتە 123 جار خوێنراوەتەوە

هەشتەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکاو تاڵیبان کۆتایی هات

 

هەشتەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان کۆتایی هات کە مەبەست لێیان کۆتای هێنانە بە جەنگی ئەفغانستان

له‌و باره‌یه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌ كۆتایی هاتنی هەشتەمین خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان ده‌كات کە مەبەست لێیان کۆتای هێنانە بە جەنگی ئەفغانستان و گەیشتنە بە ڕێکەوتنێک کە تیایدا ئەمەریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە و لەبەرامبەردا تاڵیبان بەڵێن بدات ئەفغانستان نەکاتە بنکەیەک بۆ پلاندانان بۆ هێرشەکانی.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵا موجاهید وتی بەیانی ڕۆژی دووشەممەنوێترین خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان کۆتایی هاتووە، بەرپرسێکی ئەمەریکیش لە ماوەی ڕابردوودا وتی لە دانوستانەکاندا وردەکاری و چۆنێتی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە باس کراوە.
موجاهید لە بەیاننامەیەکدا وتی " دانوستانەکان ماوەیەکی زۆری خایاند و بەسوود بوو، هەردوولا بڕیاریانداوە لەگەڵ ڕابەرەکانیاندا قسە بکەن لەبارەی هەنگاوەکانی دواترەوە."

ڕۆژی یەکشەممە نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئاشتی لە ئەفغانستان زەڵمای خەلیلزاد کە ڕابەرایەتی شاندەکەی ئەمەریکا دەکات لە دانوستانەکاندا وتی " هەوڵێکی زۆر دەدرێت بەرەو گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی هەمیشەیی و ئەفغانستان دەبێتە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و هەڕەشە نابێت بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دیکە." ئەم ڕێکەوتنە ئامانجەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان بەدی دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باكوور وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هۆكاری تێكدانی دانوستانەكانی واشنتۆن‌و پیۆنگ یانگ دەزانێت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانوستانی نێوان ئەمریكا و بزووتنەوەی تاڵیبان لە قەتەر دەستیپێكردەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌مه‌ن.. شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئەنجومەنی ڕاگوزەر و حكومەتی شەرعی دا ڕوویدا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوودان.. یەكەم سەرۆك وەزیرانی راگوزەر سوێندی خوارد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ به‌ چه‌كداره‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش؛ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندۆنیزیا له‌ ترسی ژێرئاوكه‌وتن، پایته‌خته‌كه‌ی له‌ جاكارتا ده‌گوازێته‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا تاوتوێ ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی بۆ كڕینی دورگه‌ی گرینلاند؛ تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانمارك دواخست

سەرەتا