6 رۆژ پێش ئێستا 387 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌و كه‌سه‌ی بازرگانی به‌ كچانی كه‌م ته‌مه‌ن ده‌كرد خۆی كوشت

په‌یام

تۆمەتبارێكی گەورەی بازرگانی بە ئافرەتان‌ و دەستدرێژی سێكسی لە بەندیخانەیەكی ئەمریكا خۆی كوشت.

(جێفری ئیبستین) گەورە ملیاردێری ئەمریكی لە ژوورەكەی خۆیدا لە بەندیخانەیەكی نیویۆرك بە مردوویی دۆزرایەوە.

(جێفری ئیبستین)ی 66 ساڵ كە هاوڕێی نزیكی دۆناڵد ترەمپ‌ و بیل كلینتۆن بوو، سەرەتای تەمموزی ڕابردوو لە فڕۆكەخانەی (نیوجیرسی) لە ئەمریكا دەستگیر كرا‌و دواتر تۆمەتی بەكارهێنان‌ و بازرگانی بە كچانی كەمتەمەنی بە مەبەستی سێكسی ئاڕاستە كرا، سزای تۆمەتەكانیشی دەگەیشتە 45 ساڵ زیندانی.

پەڕاوی تۆمەتەكانی (ئیبستین) كە لەلایەن داواكاری گشتییەوە ئامادە كراوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ناوبراو بازرگانی بە كچانی كەمتەمەنەوە كردووە‌و وەك كۆیلەی سێكسی لەگەڵ كەسایەتییە دەوڵەمەندەكانی جیهان مامەڵەی پێوە كردوون.

لای خۆیەوە، سەرۆكی شارەوانی نیویۆرك بەڵێنی دا درێژە بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیە ئابڕووبەرەكانی (جێفری ئیبستین) بدات كە پێدەچێت ناوبراو بەو هۆیەوە لە زیندانەكەیدا خۆی كوشتبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا ده‌كات كورد و دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەژێر ناوێكی دیكەدا و بە ئاڕاستەیەكی جیاواز كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی خستە ڕێ

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی شانە نووستووەكانی داعش ئەنجام دەدەن

سەرەتا