7 رۆژ پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

خێزانێكی ئەمریكی لە هەر خولەكێكدا 70 هەزار دۆلاری دەستدەكەوێت

په‌یام

خێزانێكی ئەمریكی بە دەوڵەمەندترین خێزان لەسەر ئاستی جیهان دیارییكرا كە لە خولەكێكدا 70 هەزار دۆلاری دەستدەكەوێت.

ئاژانسی (بلۆمبێرگ) ی ئابووری بڵاویكردەوە، خێزانی (واڵتۆن) خاوەنی زنجیرە بازاڕی جیهانیی (ۆڵمارت) بە دەوڵەمەندترین خێزان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسەكە، ئەو خێزانە ئەمریكیە لە هەر خولەكێكدا 70 هەزار دۆلار، واتە لە هەر سەعاتێكدا چوار ملیۆن دۆلار داهاتیان دەستدەكەوێت.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد خێزانەكەی (واڵتۆن) لەو كاتەوەی بە دەوڵەمەندترین خێزان لەسەر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ڕابردوو دیارییكرا سامانەكەیان لە 39 ملیار دۆلارەوە بۆ 191 ملیار زیادی كرد.

هەر لەو میانەیەدا، خێزانی كۆمپانیای (مارس)ی تایبەت بە دروستكردنی شیرینی‌و شۆكۆلاتە بە هەمان شێوە داهاتەكەی بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە‌و لە 37 ملیار دۆلارەوە بۆ 127 ملیار بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن خواردنی حەڵاڵ بۆ ئۆڵۆمپیادی 2020 ئامادە دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆن شه‌ربه‌تی مییوه‌ ده‌ده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت؟

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوده‌كانی ڕێكردن به‌ پێی په‌تی

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر واز له‌ خواردنی شه‌كر بهێنیت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    چ کاتێک پێویستە بۆ پشت ئێشە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێ؟

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆكاره‌كانی زیاد بوونی کێش به‌خێرایی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ هاتنی قازی محه‌ممه‌د بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، پاشتر گۆڕا بۆ حزبی دیموكرات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیحسان نووری پاشا كێیه‌؟

سەرەتا