01/06/2021
817 جار خوێنراوەتەوە
قۆخ : میوه‌ی له‌ش ساغی و ته‌ندروستی
په‌یام
سووده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ گه‌لێک زۆرن بۆ ڕێگری
کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
1-له کاتی ڕیجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بوونه‌وه و زۆری کێش: چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤهه‌ست به تێری ده‌کات.
2-بۆ خانمانی دووگیان : ڕێگری ده‌کات له توشبوون به قه‌بزی و زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رکیه‌کانیتێدایه که گرنگن بۆ گه‌ش کۆرپه‌له و دایکان.
3-ڕێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم ؛ بۆیه ڕۆڵێکی باشی هه‌یه له خۆپاراستنوکۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن.
4-یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست.
5-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی و ڕه‌شی پێش چاو و سیس بوونی پێست و زوو سپی بوونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
6-چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
7-خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
8-یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا ، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشی شه‌کره.
9-پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری.
10-که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبوونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و تووڕه‌یی.
11-پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بوونی پووک.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی - پسپۆڕی زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به
په‌یجی نیوتری سه‌نته‌ره‌وه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە