پێش 1 هەفتە 103 جار خوێنراوەتەوە

نزیكەی 14 هەزار پۆلیسی فەسڵكراوی نەینەوا دەگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان

په‌یام

لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردۆتەوە، وەزیری ناوخۆ بڕیاری داوە ژمارەیەك  كارمەندی پۆلیسی نەینەوا بۆ سەر كارەكانیان بگەڕێندرێنەوە.

لە بەشێكی بەیاننامەكەدا هاتووە، یاسین ئەلیاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، بڕیاریداوە:"نزیكەی 14 هەزار فەرمانبەر و كارمەندی سەر بە میلاكی پۆلیسی نەینەوا بگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان".

لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، لە ساڵانی ڕابردوودا  13 هەزار و 900 كارمەند و فەرمانبەری نەینەوا فەسڵكراون و، تائێستاش بۆ سەر كارەكانیان نە گەڕێندراونەتەوە، بڕیارەكەش سەرجەم ئەو كارمەندانە دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزاری، وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە شاری مووسڵ و چاوی بە ژمارەیەك لەو كارمەند و پلەدار و فەرمانبەرانەی میلاكی پۆلیسی نەینەوا كەوت، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بڕیاری فەسڵكردنیان دەركرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا بە تەواوی دەستی بەسەر شارۆچكەیه‌كی باشووری ئیدلبدا گرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران تەنیا هه‌شت وڵاتی كەنداو بە بەرپرسیار لە پاراستنی ئاوی كەنداو ده‌زانێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەدەپە داوا لە دەوڵەتی توركیا دەكات لە دانانی قەییوم بۆ سێ شارە كوردییەكە پاشگەزبێتەوە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    مالیكی هۆشداریی توند بە قەوارەی ئیسرائیل

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكانی كۆگاكانی چەك‌و تەقەمەنی ده‌كه‌ن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕژێمی سوریا دەستڕێژی تەقەی لە یەكێك لە خاڵە چاودێرییەكانی توركیا لە ئیدلب، كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی بە یاسا و ئاڕاستەكانی حكومەتی عێراقیەوە دووپاتكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق كوژرانی شه‌ش چه‌كداری داعشی له‌ پارێزگای دیاله‌ ڕاگه‌یاند.

سەرەتا