31/05/2021
343 جار خوێنراوەتەوە
پڕۆژی گه‌نجانی سه‌ركرده دیواربه‌ندی سومبوله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان نه‌خشاند
پەیام
پرۆژی گه‌نجانی سه‌ركرده له هه‌ڵه‌بجه دیواربه‌ندی سومبوله‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان نه‌خشاند.
له پرۆژه‌كه‌دا وێنه‌ی هه‌شت كه‌سایه‌تی و خه‌مخۆری هه‌ڵه‌بجه له ڕووی خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانیه‌وه دروستكراوه وه‌ك پێزانینێك له پای ئه‌و ئه‌رك و ڕۆڵه‌ی بۆ شاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیانه وشیار بیاوێڵه‌ییه كه خزمه‌تێكی به‌رچاوی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌رێمی كوردستانی كردوه له بواری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین دا.
وشیار بیاوێڵه‌یی كه هه‌ردوو قاچی بونه قوربانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین خۆشحاڵه به پرۆژه‌كه‌ی گه‌نجانی سه‌ركرده و ده‌ڵێت ئه‌م پێزانینه له كاتێكدایه كه خۆم له ژیاندا ماوم وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ردوو قاچه‌كه‌یان بۆ دروستكردبم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە