پێش 1 هەفتە 154 جار خوێنراوەتەوە

ڕاشفۆرد و مان. یونایتد ژمارەیەکی نوێیان تۆمارکرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

مارکۆس ڕاشفۆرد بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم بە لێدانی سزا لە تۆری یانەی چێڵسی توانی ژمارەیەکی نوێی بنووسێتەوە.

 پێگەی ئۆپتای جیهانی کۆمەڵێک ژمارەی بڵاوکردەوە کە تایبەت بوو بە یاری نێوان مانچستەر یونایتد و چێڵسی، مارکۆس ڕاشفۆرد بووە خاوەنی ژمارەیەکی باش و لە چوار پێناڵێتی ڕابردوویدا بە درێسی یانەکەی و هەڵبژاردەکەیەوە توانیوێتی سەرجەمیان گۆڵ تۆمار بکات، ئەویش پاش ئەوەی لە خولەکی 18دا توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەم بۆ شەیتانە سوورەکان بنووسێتەوە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ماوەی نیوان گۆڵی دووەم و گۆڵی سێیەمی مانچستەر تونایتد تەنیا 95 چرکەی خایەندووە.

هەروەها لە کۆی 279یاری لە نێوان یاریگای خۆیدا کاتێک مانچستەر یونایتد پێشکەوت بێت، ئەوا شەیتانە سوورەکان شکستی نەهێناوە، لەو ژمارەیەش 16 یاری یەکسانبووە و 263 یاریشی بردۆتەوە.

مانچستەر یونایتد لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزیدا بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە چێڵسی بردەوە، گۆڵەکانی ڕاشفۆرد دوو گۆڵ و مارشیاڵ گۆڵێک و دانێل جەمیسیش گۆڵی کۆتایی تۆمار کرد.

لە ساڵی 2000 وە بۆ یەکەمجارە یانەی چێڵسی لە خشتەی پرێمەرلیگ لە نێو ناوچەی دابەزیندا ببینرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یەکەمین یاری کاڵچۆ ڕاگەیاندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرسیناڵ دوو یاریزانی یانەکەی جواب دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دەستبەرداری بوسکێتس دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لەبارەی ڤارەوە وەڵامی گورادیۆلا دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هەموو شتێکی سەبارە بە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوکاکۆ نهێنی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئادریان نهێنییەکی شەوی جامی سۆپەری ئەوروپی دەدرکێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزاکەی مۆدریچ ڕاگەیاندرا

سەرەتا