31/05/2021
656 جار خوێنراوەتەوە
حوكمدراوانی تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌ر له گرتووخانه‌ی كه‌ركووكه‌وه بۆ سوسێ گواسترانه‌وه
پەیام
ئه‌مڕۆ له گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووك 140 حوكمدراو بۆ گرتووخانه‌ی سوسێی فیدراڵی له پارێزگای سلێمانی گوازرانه‌وه، كه به مادده‌كانی په‌یوه‌ست به تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان حوكم دراون.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ناسر هه‌ركی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 140 به‌ندكراو له گرتووخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌ركووكه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی سوسێی فیدراڵی له پارێزگای سلێمانی.
ناسر هه‌ركی راشیگه‌یاند "ئه‌و به‌ندكراوانه تاوانباری تیرۆر و مادده‌ی هۆشبه‌رن و هۆكاری گواستنه‌وه‌یشیان قه‌ره‌باڵغی زیندانه‌كانی كه‌ركووك و خراپی دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه‌یه".
به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو له گرتووخانه‌كانی كه‌ركووكه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی حوت له پارێزگای ناسرییه گوازرانه‌وه.
به‌ندیخانه‌ی سوسێ، به‌ندیخانه‌یه‌كی فیدڕاڵییه له نێوان شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی دوكان، له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عێراقییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە