پێش 1 هەفتە 128 جار خوێنراوەتەوە

مۆرینیۆ: کورسی یەدەگی مانچستەر سیتی کێبڕکێی نازناوی پرێمەر لیگ دەکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی و ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و شیکەرەوەی تایبەتی کەناڵی سکای سپۆڕتسی بەریتانی لە ئێستادا لێدوانێکی جیاواز سەبارەت بە پاڵێوراوانی نازناوی پرێمەلیگ دەدات.

 لە میانی ئامادەبوونی لە ستۆدیۆی سکای سپۆڕتس و سەبارەت بەو یانانەی بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزی خولی نایابی ئینگلیزی پاڵێوراون، مۆرینیۆ ئەوەی خستەڕوو جگە لە یانەکانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپووڵ و تۆتینهام تەنانەت کورسی یەدەگی مانچستەر سیتی توانای بردنەوەی نازناوەکەی هەیە و یەکێکە لەو چوار یانەیەی کێبڕکێی نازناوەکە دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاهێنەرە پۆرتوگالییە وتی: بە سەرنجدان لە یەدەگەکانی مانچستەر سیتی کاتێک بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا بەشداری یارییەکەیان کرد ئەو بۆچوونەت لا دروست دەبێت کە یاریزانە یەدەگەکانی گواردیۆلا دەتوانن کێبڕکێی نازناوەکە بکەن.

لە کۆتایشدا مۆرینیۆ ئەوەی راگەیاند هیچ کام لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی توانای کێبڕکێکردنی نازناوەکەیان نییە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەندێک جار شتی چاوەڕوان نەکراویش ڕوو دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یەکەمین یاری کاڵچۆ ڕاگەیاندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرسیناڵ دوو یاریزانی یانەکەی جواب دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دەستبەرداری بوسکێتس دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لەبارەی ڤارەوە وەڵامی گورادیۆلا دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هەموو شتێکی سەبارە بە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوکاکۆ نهێنی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئادریان نهێنییەکی شەوی جامی سۆپەری ئەوروپی دەدرکێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزاکەی مۆدریچ ڕاگەیاندرا

سەرەتا