29/05/2021 693 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكێك هەنگاوەکانى رێگەگرتن لە توشبوونى منداڵان بە سكچوون و رشانەوە دەخاتەڕوو

پەیام

پزیشكێكی پسپۆری منداڵان هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوەى منداڵان و هاوکات هەنگاوەکانى رێگەگرتن لە توشبوونیان دەخاتەڕوو.

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان لەنووسینێكدا رایگەیاندووە، لە ئێستادا شەپۆلێكی سكچوون و ڕشانەوە بڵاوبووەتەوە لەناو منداڵاندا، هەموو ساڵێك لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی كاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە كە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراك لەناو پلەی گەرمی بەرزدا و گەشەكردنی هەندێك بەكتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ وشكبوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو كەمتر بەرگەگرتنی سكچوون و ڕشانەوە.

ئەو پزیشکە چەند رێگەچارەیەكی بۆ رێگەگرتن لە تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە خستۆتەڕوو ئەوانیش (هەموو ئاوێك بكوڵێنە ئینجا ساردی بكەرەوەو بۆ خواردنەوە بەكاری بهێنە، خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە، سەوزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە، زوو زوو دەستی منداڵەكەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت كردن، پاكوخاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە، بەكارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و كەوچكی یەكتر، دووركەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەكان، باش كوڵاندنی گۆشت و خواردنەكان).
لە کۆتا خاڵدا ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت "تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنن چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

سەرەتا