پێش 1 هەفتە 485 جار خوێنراوەتەوە

ڕاستی چیرۆکی وێنەکەی سەلاح لەگەڵ منداڵە زامدارەکە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

بڵاوبوونەوەی وێنەی محەمەد سەلاحی میسڕی و هێرشبەری لیڤەرپووڵ لەگەڵ منداڵێکی زامدار لەسەر شەقامەکانی لیڤەرپووڵ دەنگۆیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا.

ماوەیەکە چەند ڕۆژێکە وێنەیەکی محەمەد سەلاح لەگەڵ منداڵێک کە درێسی لیڤەرپووڵی لە بەردایە بڵاوبۆتەوە، ئەوەی جێگەی تێڕامان بوو منداڵەکە خوێن لە لوتی بەربووە و ئاسەواری برینەکەشی ئاماژە بەوەدەکات ئەو ڕووداوەی بەسەر منداڵەکەدا هاتووە لە ساتەوەختی چرکاندنی وێنەکەوە نزیکبێت، کۆمەڵێک هەواڵ و چیرۆک لەو بارەیەوە بڵاوکرایەوە و هەندێکیان ئەوەیان خستبووەڕوو کە منداڵەکە بەهۆی درێسەکەی بەرییەوە کە درێسی لیڤەرپووڵە کەوتۆتە بەر هێرشی چەند هاندەرێکی مانچستەر سیتی و دواتر سەلاح ڕزگاری کردووە، بەڵام نووسراوێکی باوکی منداڵەکە لە تویتەری تایبەت بەخۆی تەواوی ئەو چیرۆکانەی ڕەتکردۆتەوە.

باوکی منداڵەکە لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە فولەری تەمەن ١١ی ساڵان لەگەڵ برا بچوکەکەیدا لە ناویچەی میلۆد کە تایبەتە بە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕیزد، چاوەڕوانی دەرکەوتنی محەمەد سەلاحی کردووە تا ئەوەی وێنەی لەگەڵ بگرێت، پێگەی لیڤەرپووڵ ئیکۆش کە نزیکترین سەرچاوەی هەواڵە لە یانەکەوە، لەو بارەیەوە باسی ڕووداوەکە دەکاتە و دەنووسێت (لە خۆشی دەرکەوتنی ئوتومبێلەکەی سەلاح  هاندەرە بچووکەکە بە خێرایی ڕادەکات و خۆی بە ستونی ڕووناکەرەوەیەکی سەر شەقامەکەدا دەکێشێت و دەم و لوتی فاولەر زامدار و خوێناوی دەبێت، راستەوخۆ سەلاح ئەم دیمەن دەبینێت و دەستبەجێ ئوتومبێلەکەی ڕادەگڕێت و وێنەیەک لەگەڵ فاولەر و برا بچووکەکەی دەگرێت و لە ئامێزیان دەگرێت.

لە کۆتایی نووسینەکەیدا باوکی فاولەر سوپاسی سەلاح دەکات و دەنووسێت: سوپاس بۆ تۆ کە گەڕایتەوە و لە تەندروستی منداڵەکەمت پرسی، کاتێک تۆ لە باوەشت گرت ئیدی هیچ ئازارێکی نەما و هەموو شتێکی لە بیر چوویەوە، تۆ پیاوێکی زۆر گەورەیی. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یەکەمین یاری کاڵچۆ ڕاگەیاندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرسیناڵ دوو یاریزانی یانەکەی جواب دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دەستبەرداری بوسکێتس دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لەبارەی ڤارەوە وەڵامی گورادیۆلا دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هەموو شتێکی سەبارە بە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوکاکۆ نهێنی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئادریان نهێنییەکی شەوی جامی سۆپەری ئەوروپی دەدرکێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزاکەی مۆدریچ ڕاگەیاندرا

سەرەتا