پێش 4 هەفتە 233 جار خوێنراوەتەوە

باشترین جۆره‌کانی خۆراک له‌ هاویندا بۆ منداڵان كامه‌یه‌؟

وه‌رزی هاوین به‌ هۆی به‌رزی پله‌کانی گه‌رماوه‌، مناڵان پێویستیان به‌ خواردنی کۆمه‌ڵێک خۆراک هه‌یه‌ له‌ پێناو ته‌ندروستییه‌کی باشتر و تا دوور بن له‌ وشکبوونه‌وه‌ و تا و بێهیزی و  که‌می ڤیتامین و کانزا گره‌نگه‌کان.

باشترین خۆراک له‌ هاوین دا بۆ مناڵان بریتین له‌:

۱ـ شووتی.
۲ـ ماست.
۳ـ هێلکه‌ی کوڵاو.
٤ـ گه‌نمه‌شامی، به‌ برژاوی یان کوڵاوی.
٥ـ هه‌رمێ و قه‌یسی و کاڵه‌ک و مزره‌ سێو و هه‌ڵوژه‌.
٦ـ ماسی برژاو.
۷ ـ توو و شاتوو و  ترێ و هه‌نجیر.

چه‌ند ڕێنمیاییه‌کی گرنگ پێویسته‌ له‌ به‌رچاویان بگرین

۱ـ پێدانی سێ ژه‌ی سه‌ره‌کی به‌ تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی؛ پێویسته‌ پێش سه‌عات هه‌شت و سێ چاره‌ک خورا بێت.
۲ـ که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنه‌ خراپه‌کانی وه‌ک سارده‌مه‌نی؛ پێویسته‌ هه‌فته‌ی دوو جار زیاتر نه‌درێت به‌ مناڵان  و شه‌وان نه‌یخۆن" باشتره‌ نه‌یخۆن به‌ڵام زه‌حمه‌ته‌.
۳ـ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌کان  دوای ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ.
٤ـ ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوراد، بۆی بکه‌ی به‌ شه‌ربه‌تی فرێش، له‌گه‌ڵ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ خواڕدنه‌وه‌ گازییه‌کان.
٥ـ رۆژانه‌ نیو سه‌عات  بۆ یه‌ک سه‌عات بچیته‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان سه‌عات نۆ بۆ ده‌ی به‌یانی.
٦ـ دوور که‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی  و دره‌نگ هه‌ستان.

دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    ئیرەیی لای منداڵی گەورە، بە منداڵی بچوکتر(برا یان خوشک) بۆچی دەگەڕێتەوە؟

  • پێش 4 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی خۆراک له‌ هاویندا بۆ منداڵان كامه‌یه‌؟

  • 19/04/2021

    چۆن منداڵەکەت فێر بکەیت شەوانە زوو بخەوێت؟

  • 29/03/2021

    چۆن منداڵەکەت فێربکەیت شەوانە زوو بخەوێت

  • 16/03/2021

    کاریگەریە نەرێنیەکانی هاوارکردن بەسەر منداڵ و ڕیگە چارە

  • 26/02/2021

    ئەگەر زۆر خەمی گەشەی باڵای منداڵەکەتە نابێت هەرگیز ئه‌م سێ خاڵه‌ لەبیربکەیت

  • 12/02/2021

    دەزانی بۆچی منداڵەکەت کەم دەخوات وتوڕەیە و بیانوو دەگرێت؟

  • 31/01/2021

    چ كاتێك پێویسته‌ ئاو به‌منداڵ بدرێت؟

سەرەتا