22/05/2021
13039 جار خوێنراوەتەوە
مێردمنداڵێكی مهغریبی به چهند دهبهیهكی پلاستیكی لهخۆی بهست و گهیشته ئیسپانیا، بهڵام گهڕێندرایهوه
پهیام
بڵاوبوونەوەی دیمەنی پەنابەرێكی مەغریبی كە لەلایەن
سەربازانی ئیسرائیل ناچار بە گەڕانەوە دەكرێت، كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا
هێنا.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو بۆتەوە مێردمنداڵێكی
مەغریبی كە چەند دەبەیەكی پلاستیكی لە خۆی بەستووە و سنوری ئاوی نێوان وڵاتەكەی و
شاری سەبتەی ئیسپانیا دەبڕێت، بەڵام لەلایەن سەربازانی ئیسپانیاوە داوای لێدەكرێت
بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتووە، بەڵام ئەو مێردمنداڵە بە دەم گریان و بێ هیوایی
زۆرەوە نزیك دەبێتەوە و هەوڵ دەدات بە دیوارەكەدا سەربكەوێت و بچێتە ناو سنوری ئەو
شارەوە، بەڵام سەربازە ئیسپانیەكان دەیگرن و دەینێرنەوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیكەی هەشت هەزار
پەنابەر لە مەغریبەوە گەیشتوونەتە شاری سەبتەی ئیسپانیا كە دەكەوێت سنوری مەغریب لە
ئەفریقیا، بەڵام زۆرینەیان سنورداشی مەغریب كراونەتەوە و ئەو بابەتەش ناكۆكی لە نێوان
هەردوو وڵاتدا دروستكردووە، بە تایبەت كە ئیسپانیا بۆی نییە بە پێی رێككەوتنی هەردوو
وڵات ئەو كەسانەی لە خوار 18 ساڵەوەن بگێڕێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە