7 رۆژ پێش ئێستا 78 جار خوێنراوەتەوە

چین.. له‌ئاكامی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولی له‌كیما 13 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا

په‌یام

به‌هۆی هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لوولی له‌كیما له‌ رۆژهه‌ڵاتی چین 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن. 

ته‌له‌ڤزیۆنی ناوه‌ندی چین بڵاویكرده‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ گه‌رده‌لوولی له‌كیما گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی چین و ویلایه‌تی چجیانك-ی گرته‌وه‌. 

گه‌رده‌لووله‌كه‌ش زیانی زۆری به‌ شه‌ش شاری ویلایه‌ته‌كه‌ گه‌یاندووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 16ی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن. 

هه‌ربه‌هۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌وه‌ گه‌شتی ئاسمانی 288 كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی له‌ چجیانك هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسنی و كه‌شتی ڕاگیران. 

گه‌رده‌لوولی له‌كیما كه‌ بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵكردنی با به‌ خێرایی 187 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا پێشبینی ده‌كرێت جگه‌ له‌ چجیانك ببێته‌ هۆی باران بارین له‌ ویلایه‌ته‌كانی ئانهوی، فوسیه‌ن و سیانگسو و شاری شانگهای. 

ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ نۆیه‌مین جاره‌ گه‌رده‌لولی له‌كیما له‌ چین هه‌ڵبكات، دوێنێش فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی نیشتمانی چین هۆشداری سووری دابوو له‌ هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لووله‌كه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا ده‌كات كورد و دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەژێر ناوێكی دیكەدا و بە ئاڕاستەیەكی جیاواز كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی خستە ڕێ

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی شانە نووستووەكانی داعش ئەنجام دەدەن

سەرەتا