14/05/2021 599 جار خوێنراوەتەوە

شه‌وی ڕابردوو ئیسرائیل لە زەوی و ئاسمان و دەریاوە بۆردومانی کەرتی غەززەی كرد

په‌یام

شه‌وی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە زەوی، ئاسمان و دەریاوە بەچڕی بۆردومانی کەرتی غەززەی كرد.

تۆپهاوێژەکان لە رۆژهەڵات، رۆژئاوا و باکووری کەرتی غەززە بۆردومانی کۆمەڵێک ئامانجی جیاوازیان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، سوپای قه‌واره‌ی زایۆنی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا به‌ 160 فڕۆكه‌ 450 بۆمبی هه‌ڵداوه‌ته‌ خاكی غه‌ززه‌وه‌.

بەهۆی بۆردومانەکانیشەوە کارەبای ناوچەکانی باکووری غەززە بڕاوە و ئاگریش لە شوێنی بۆردومانەکان به‌رزبووه‌وه‌.

ژمارەیەکی زۆریش ئامبوڵانس و تیمەکانی بەرگری شارستانی نێردراونەتە شوێنە بۆردومانکراوەکان.

لەلایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ‌هێزەکانیان لە زەوی و ئاسمانەوە هێرشیان کردوەتە سەر کەرتی غەززە.

تا ئێستا هیچ ئامار و زانیارییەکی فه‌رمی دەربارەی زیانی بۆردومانەکان نەخراوەتەڕوو.

به‌پێی سه‌چاوه‌ ناوخۆییه‌كانی فه‌له‌ستین، لە هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌ودا منداڵێکی ساوا و سێ منداڵی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    زیاترلە ١١٧ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ئێران زیانیان بەرکەوتووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگى ئێراندا 17 فڕۆكەی جەنگی و دەیان فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی و ئیسڕائیلی تێكشکێنراون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: هێزەکانمان لە كاتی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەکە لە ئێران تووشی پێكدادان بوون

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران دەستبەسەر ماڵ و موڵكی 100 كەسایەتیی ناسراوی وڵاتەکەى دەگرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ڕەخنە لە بێدەنگی بەرانبەر هێرشكردنە سەر وێستگەی ئەتۆمیی بووشەهر دەگرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆكەوانە ئەمریکییەکە ڕزگارنەکراوە و چەند فڕۆكەیەكی دیكەشمان تێكشكاندووە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: لە ئۆپڕاسیۆنێكی ئاڵۆزدا دووەم فڕۆكەوانمان لە ئێران ڕزگار كردووە

سەرەتا