14/05/2021 1866 جار خوێنراوەتەوە

سوپای ئیسرائیل لە لێدوانی "چووینە نێو غەززە" پاشگەزبووەوە

په‌یام

وتەبێژیی سوپای ئیسرائیل، خۆی لە دووپاتکردنەوەی لێدوانەکەی دزییەوە بەوەی کە لەوەوپێش گوتوبووی"سوپای ئیسرائیل چووەتە نێو غەززەوە"، لە بری ئەوە گوتی: "ھێرشەکان درێژەیان ھەیە".

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، جۆنەسان کۆنریکوست لەوەو پێش لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو کە سوپای وڵاتەکەی ھێرشی دەستپێکردووە و سەربازانی ئیسرائیلی "چوونەتە نێو غەززەوە".

لەلایەکی دیکەش، وتەبێژێکی دیکەی سوپای ئیسرائیل بەناوی ئاڤیچای ئادرایی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە ناتوانێت ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە سەربازانی وڵاتەکەی چوونەتە نێو کەرتی غەززە یاخود نا، لەمبارەیەوە گوتی: "تەنھا ئەوە دەتوانم بڵێم کە لە ئاسمان و وشکاییەوە ھێرش بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە".

ئاڤیچای ئادرایی لەبارەی لێدوانی گوتەبێژەکەی دیکە بەوەی کە رایگەیاندبوو "سەربازانی ئیسرائیل چوونەتە نێو کەرتی غەززەوە" بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەو لێدوانەدا "ھەڵەی وەرگێران" ھەبووە.

ئادرایی لەمبارەیەوە گوتی: "گوتەکانی جۆنەسان، نە بە درۆی دەخەمەوە نە پشتڕاستی دەکەمەوە، لەمبارەیەوە ھیچ روونکردنەوەیەک نادەم".

لە ھەواڵێکدا کە لە رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای ئیسرائیل زانیاری ھەڵەی بە میدیا بیانییەکان داوە.

ھەر لە ھەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە کاتێ پرسیاری "ئایا سەربازانی ئیسرائیل چوونەتە نێو غەززە؟" ئاراستەی جۆنەسان کۆنریکوست کراوە، بە "بەڵێ" وەلامی داوەتەوە.

لەدوای ئەوەی کە جۆنەسان لە راگەیەندراوێکی نووسراودا رایگەیاندبوو کە "لە رێگەی ئاسمانی و وشکاییەوە ھێرش دەکەینەوە سەر غەززە"، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، واشنتۆن پۆست و کەناڵی ٢٤ی ئیسرائیلی ئاشکرای کردبوو کە "سەربازانی ئیسرائیل چوونەتە نێو غەززەوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 43 خولەک پێش ئێستا

    یەحیا سینوار ئەو سەركردەیەی كە لە هێڵی پێشەوەی جەنگ شەهید بوو

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرهەمهێنانی نەوت لە چوار كێڵگەكەی كەركووك دەگەیەنرێتە 450 هەزار بەرمیل

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرجەم پاڵێوراوەكان بۆ پۆستی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڤیتۆ كران

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: چارەنووسی ئەو كەشتییانەی یاسا پێشێل دەكەن، گڕگرتنە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: میلیشیا عێراقییەكان مووچەكانیان بۆ ئێران دەنێرن

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    لەسەر كەشتیگەلی غەززە، ئیتاڵیا لێكۆڵینەوە لە 13 بەرپرسی ئیسرائیلی دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ سعوودیە، ئێران هاووڵاتییەكی عێراقی لەسێدارە دا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیشتەجێكراوە زایۆنییەكان هێرشیان كردە سەر جووتیاران لە كەناری خۆراوا

سەرەتا