14/05/2021 715 جار خوێنراوەتەوە

غەززە.. لە هێرشی ئیسرائیلدا منداڵێکی ساوا و سێ منداڵی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون

په‌یام

لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، منداڵێکی ساوا و سێ منداڵی دیکەی فەڵەستینی شەھیدبوون.

بە پێی ئەو زانیارییەی لە تیمەکانی بەرگریی مەدەنییەوە وەرگیراوە، سوپای ئیسرائیل، بەچڕی ناوچەکانی باکووری کەرتی غەززەی بۆردومان کردووە.

لە ناوچەی بەیت لاحیە، خانوویەک بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە رووخا و لەژێر دارپەردوەکەیدا تەرمی منداڵێکی ساوا و سێ منداڵی دیکە دەرهێنران.

تیمەکانی بەرگریی مەدەنی، بەردەوامن لەسەر کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لەژێر داروپەردوی رووخاوی ئەو بینایانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە رووخاون.

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا دەیکاتە سەر کەرتی غەززە، ١٠٩ کەس شەهیدبوون کە ١٧یان منداڵ و ١٥یان ژنن، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦٢١ کەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هاوشێوەی سوپای سەڵاحەددین بە كورد و عەرەب و توركەوە پێكەوە دەبین

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    بێدەنگی وڵاتان ڕێگەی بۆ درێژەدان بە كوشتار لە غەززە خۆش كردووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیلەوە، لە غەززە پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: لە بەرانبەر هەڕەشەكانی ئەمریكا پاشەكشە ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە پلانی هێرشێکی بەرفراوان بۆ حوسییەکان دادەڕێژێت

سەرەتا