13/05/2021 224 جار خوێنراوەتەوە

ھەرێمی کوردستان.. هه‌زار و ٤٦ كه‌سی دیكه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه‌

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٣٦ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و شه‌ش حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هه‌شت هه‌زار و ٢٦٦ پشکنین، ٦٣٦ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ١٢٣ حاڵەت، سلێمانی ٢٣٥ حاڵەت، دھۆک ١٩٨ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ ٢٢ حاڵه‌ت، ئیداره‌ی گه‌رمیان ٥٨ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا شه‌ش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٤٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥٩ ھەزار و ٥٣٧ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ١٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی زۆری بەڵێنە جێبەجێ نەكراوەكانیان، هاووڵاتیان متمانەیان بە بەرپرسان نەماوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سەرەتای ئەمساڵەوە 42 هەزارو 700 پەنابەری عێراقی گەیشتوونەتە ئەوروپا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەبێ ئامادەبوونی پارتی دووەم كۆنگرەی خۆی سازكرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی گەندەڵییەوە هەرێم گیرۆدەی چەندین قەیرانی گەورە بووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیانی گەڕەكی خەلیفاوا دژی نەبوونی ئاوی خواردنەوە بۆجاری شەشەم گردبونەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    رۆژنامەنوس و چالاكوانان: پێویستە حكومەت ڕێگە نەدات بازرگانی بە توشبوانی شێرپەنجەوە بكرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی تەندروستی پەرلەمان بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی كەرتی تەندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ دەكات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوباد تاڵەبانی: بەم نزیكانە دەسەڵات بۆ پارێزگاکان شۆڕ دەكرێتەوە

سەرەتا