پێش 2 هەفتە 86 جار خوێنراوەتەوە

عەبدولمەهدی: موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕین

پەیام

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یاسای بودجەی 2019 جێبەجێدەكەن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕن. 

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵی راگەیاندن,  لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە دواو جەختی لەوەكردەوە، یاسای بودجەی 2019 جێبەجێدەكەن و موچەی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش نابڕن.

سەبارەت بە كێشەی رادەستنەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمیش بە عێراق، عادل عەبدولمەهدی وتی "پێویستە ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت، بودجە باسی ئەو حاڵەتەی نەكردووە، بۆیە پێویستیمان بە بەدواداچون و دیالۆگ هەیە لەگەڵ هەرێمدا".

بەپێی یاسای بودجەی 2019، هەرێمی كوردستان ئەگەر نەوتەكەشی رادەستی عێراق نەكات، بەغدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابڕێت و مانگانە لە كاتی خۆیدا رەوانەی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ناردو حكومه‌تی هه‌رێمیش موچه‌ی مانگی پێنجی پێ ته‌واو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك تریلیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌كان؛ تمه‌ن دابه‌زی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا