11/05/2021 317 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا.. ڤاكسینی به‌رهه‌مهێنراوی فایزه‌ر بۆ مناڵان به‌كارده‌هێنرێت

 

په‌یام

فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، رەزامەندی نیشاندا لەسەر بەکارهێنانی ئەو ڤاکسینەی کۆرۆنا بۆ کەسانی ١٢-١٥ ساڵ کە لەلایەن کۆمپانیای ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک بەرهەمهێنراوە.

بریکاری کۆمیسەری فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، دکتۆر جانێت ودکۆک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە داتاکانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک زۆر بەوردی تاقیکراوەتەوە و رایگەیاند ''فراوانکردنی تەمەنی ڤاکسین پەتاکە تەواو دەکات و ئاسانکارییمان بۆ دەکات لە ئاساییبوونەوەی ژیانمان''.

دکتۆر جانێت ودکۆک باسی لەوە کرد کە دوای تەواوکردنی پرۆسەی پەسەندکردنی ڤاکسینەکە لەگەڵ کردنەوەی خوێندنگەکان لە پاییزدا لە ویلایەتەکداندا، دەست دەکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی.

سبەی لیژنەی ئامۆژگاری ڤاکسین لە ناوەندەکانی کۆنترۆڵ و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC)، کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ پێدانی ڤاکسینی فایزەر/بایۆنتێک بە منداڵان دەکات و ئەگەر رەزامەندی بدرێت لەسەری ئەوا لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی دۆزەکانی ڤاکسینەکە.

کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتێک لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە دەست دەکەن بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر منداڵانی شەش مانگ بۆ ١١ ساڵ.

ماوەیەک لەمەوبەر فایزەر/بایۆنتێک رایانگەیاند کە کاریان لەسەر دوو هەزار و ٢٦٠ کەسی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵان کردووە و سەدا ١٠٠ کاریگەری هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    دادوەرێك: دانپێدانانەكانی تۆمەتباری 11ی سێپتێمبەر ناتوانرێت وەك بەڵگە بەكاربهێنرێن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەى جەزائیر ڕووبەرێکى فراوانى سووتاندووە و تائێستا كۆنترۆڵ نەكراوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هێرشێكی ڕووسیادا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی ئۆكرانیا دەیان كەس كوژران

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    قوربانییانی لافاوەكەى نیپاڵ بۆ 626 گیانلەدەستدان بەرز بووەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    یۆنان و ئیسرائیل ڕێككەوتنێك بە بەهای سێ ملیار یۆرۆ واژۆ دەكەن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا بە ڕێككەوتنێك دەست بەسەر زۆرینەى نەوتی ڤەنزوێلادا دەگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ ڤیزای تەیف سامی هەڵوەشاندەوە و ناوی خستە لیستی ڕەشەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا: هەموو سەرچاوە داراییە نایاساییەكانی ئێران وشکدەکەین

سەرەتا