10/05/2021 1366 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆككۆماری توركیا و میری قەتەر تاوتوێی پێشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسا دەکەن

په‌یام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی تاوتوێی دوایین پشهاتەکانی مزگەوتی ئەقسایان کرد و جەختیان لە پێویستی وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل کردەوە.

بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە دیوانی شاهانەی قەتەره‌وه‌ بڵاوکراوەتەوە، تەمیم بن حەمەد و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرکۆماری تورکیا و میری قەتەر باسیان لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و تەمیم بن حەمەد تاوتوێی پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانیان کردووە لەسەروویانەوە پێشهاتەکانی فەڵەستین و توندوتیژییەکانی مزگەوتی ئەقسا.

سەرکۆماری تورکیا و میری قەتەر جه‌ختیان لە پێویستی وەستاندنی دەستدرێژیی و داگیرکارییه‌كانی ئیسرائیل كردووه‌ته‌وه‌ و رژدییان لە کەمکردنەوەی توندتیژییەکان و دان بەخۆداگرتن و رێزگرتنی یاساکانی نێودەوڵەتیی و مرۆیی به‌پێویست زانیوه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەوییە كشتوكاڵییەكانی قەزای سروج لە ئورفا نازناوی گەورەترین زەوی كشتوكاڵیی پێدراوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌غریب...باڵی بانگخوازیی پارتی فەرمانڕەوا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسڕائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆسكۆ باڵیۆزی خۆی ڕەوانەی واشنتۆن كردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپیی دەیەوێت پێش دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. شەپۆلێكی گەرما ویلایەتەكانی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە و دۆخی لەناكاو ڕاگەیەندراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەكەی بایدن و پۆتین ئاڵۆزییەكانی هەردوو وڵات كەمبكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رووسیا.. بەهۆى بەتوندى نیشتنەوەى فڕۆكه‌یه‌ك نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو ١٥ى دیکەش برینداربوون

سەرەتا