10/05/2021 251 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا.. به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، كۆشكی سپی باری نائاسایی له‌ 17 ویلایه‌تدا راگه‌یاند

پەیام

یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بۆرییه‌كانی سووته‌مه‌نی له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌لیكترۆنی بوویه‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ كۆشكی سپی باری نائاسایی له‌ 17 ویلایه‌تدا راگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی كرایه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بۆرییه‌كانی سووته‌مه‌نی كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ 17 ویلایه‌تی ئه‌مریكادا كۆشكی سپی باری له‌ناكاوی راگه‌یاندووه‌ و ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌سپێكردووه‌، بەڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان دیار نییه‌، ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو.

ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی باری نائاسایی تێدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌ بریتین له‌: "ڤێرجینیا، ماریلاند، دیلاوێر، ئه‌ركینساس، فلۆریدا، جۆرجیا، كنتاكی، لویزیانا، میسیسیبی، نیوجێرسی، نیویۆرك، كارۆلینای باكور، په‌نسیلڤانیا، كارۆلینای باشور، تینیسی، ته‌كساس و ئالاباما".

ئه‌و بۆرییه‌ سووته‌مه‌نییه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین بۆرییه‌كانی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی داده‌نرێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌نزینی ئۆتۆمبێل و فڕۆكه‌ و دێزڵی تێدایه‌، كه‌ رۆژانه‌ بڕی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل واته‌ له‌سه‌دا 45ی پێداویستی كه‌ناراوه‌كانی رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا پڕده‌كاته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەوییە كشتوكاڵییەكانی قەزای سروج لە ئورفا نازناوی گەورەترین زەوی كشتوكاڵیی پێدراوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌غریب...باڵی بانگخوازیی پارتی فەرمانڕەوا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسڕائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆسكۆ باڵیۆزی خۆی ڕەوانەی واشنتۆن كردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپیی دەیەوێت پێش دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. شەپۆلێكی گەرما ویلایەتەكانی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە و دۆخی لەناكاو ڕاگەیەندراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەكەی بایدن و پۆتین ئاڵۆزییەكانی هەردوو وڵات كەمبكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رووسیا.. بەهۆى بەتوندى نیشتنەوەى فڕۆكه‌یه‌ك نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو ١٥ى دیکەش برینداربوون

سەرەتا