09/05/2021
605 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكه مسوڵمانه‌كه‌ی شاره‌وانی له‌نده‌ن بۆ دووه‌مینجار پۆسته‌كه‌ی برده‌وه
پەيام
(سادق ئه‌مان خان) سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی مسوڵمان له‌و پۆسته‌دا له سه‌ر ئاستی ولآتانی خۆرئاوا، سه‌رله‌نوێ و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی دیكه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرته‌وه.
له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی‌دا، (سادق خان) پاڵێوراوی پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 55 پۆینت دوو به‌سه‌ر (شۆن بایلی) پاڵێوراوی پارتی پارێزگارانی ده‌سەڵاتداردا سه‌ر كه‌وت.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌نده‌ن ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، دوێنێ، شه‌ممه ئه‌نجامه‌كانی ڕاگه‌یه‌ندرا و (خان) یه‌ك ملیۆن و 206 هه‌زار و 34 و ڕكابه‌ره‌كه‌یشی 977 هه‌زار و 601 ده‌نگی ده‌نگی هێنا.
(سادق خان)ی 50 ساڵ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك پاكستانیه و له له‌نده‌ن له‌دایك بووه، مسوڵمانه و هاوسه‌ره‌كه‌یشی ناوی (سه‌عدیه ئه‌حمه‌د)ه‌و خاوه‌نی دوو منداڵن.
سادق خان پێشتریش یه‌كه‌م مسوڵمان بووه كه وه‌ك وه‌زیر چووه‌ته نێو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه.
ئه‌مه‌و پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆن جگه له له‌نده‌ن، شاره‌وانی هه‌ر یه‌ك له گه‌وره شاره‌كانی لیڤه‌رپوڵ و مانجسته‌ریشی برده‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە