08/05/2021
324 جار خوێنراوەتەوە
ئیستۆنیا.. ئه‌مریكاو ناتۆ گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی له سنووری ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
پەیام
به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین مانۆڕی هاوبه‌ش، سوپای ئه‌مریكا هێزێكی گه‌وره‌ی له وڵاتی ئیستۆنیا دابه‌زاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی دامه‌زراوه‌ی گشتی سوپای ئیستۆنیا ئاشكرایكرد به په‌ڕه‌شووت 700 سه‌ربازی ئه‌مریكی له فیرقه‌ی 82ی دابه‌زیون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نۆرمسی له قه‌زای یارفای ناوه‌ڕاستی وڵات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی كه‌ره‌سته و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی.
به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی هاتوونه‌ته ئیستوانیا راسته‌وخۆ له ئه‌مریكاوه ڕه‌وانه كرابوون، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه دابه‌زینه‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر ته‌كیكی و خێرا جێبه‌جێ كراوه به‌و جۆره‌ی كه له جه‌نگدا پێویسته بگرێته به‌ر.
ناردنی ئه‌و هێزه گه‌وره‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ ئیستوانیای هاوسنوری روسیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ناتۆ له ماوه‌ی 25 ساڵی رابردوودا.
هاوكات به‌ڕێوه چوونی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه له كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی ناتۆ له‌گه‌ڵ روسیا به‌ره‌وگرژی و هه‌ڵكشان ده‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە