08/05/2021
313 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كێتی ئه‌وروپا: لەبارەى زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران کاتێکى دیاریكراو نیە
پەیام
نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبۆنه‌وه‌كانی ڤیه‌ننای تایبه‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران رایگه‌یاند هیچ واده‌یه‌كی دیاری كرا‌و نییه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
له دوای كۆتایی هێنان به قۆناغی سێهه‌می گفتوگۆكان كه له ڤه‌یه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئینریك مۆرا نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند "كاتێكی دیاریكراو نییه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن، وتیشی: بەڵام كات له به‌رژه‌وه‌ندیماندا نییه".
هاوكات میخائیل ئۆلیانۆف نوێنه‌ری روسیا له گفتوگۆكان رایگه‌یاند بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ رێككه‌وتننامه‌كه له سه‌ر مێزی گفتوگۆیه، هه‌روه‌ها عه‌باس عیراقچی نوێنه‌ری ئێرانیش وتی: واشنتۆن ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر لابردنی زۆرێك له سزاكان، كه‌ئه‌وه‌ش مه‌رجی ئێرانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێكه‌وتنه‌كه، بەڵام ئه‌وه سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكو تاران ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانی به‌دی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە