پێش 2 هەفتە 122 جار خوێنراوەتەوە

ئایا ڕێجیم کردن ده‌بێته‌ هۆی که‌م خوێنی؟

په‌یام

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که‌ تووشی که‌م خوێنی ببن له‌ کاتی ڕێجیم دا هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ی ڕێجیمی زانستی و هاوسه‌نگ نابێته‌ هۆی که‌م خوێنێ به‌ڵام هه‌ندێک جار که‌م خوێنی له‌ کاتی ڕێجیم یان پاش ڕێجیم ڕوو ده‌دات. 

هۆکاره‌کانی که‌م خوێنی له‌ کاتی ڕێجیم :

1-که‌می ڤیتامین ( B 12 ) له‌ ئه‌نجامی نه‌خواردن یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ وه‌ک گۆشت و مریشک و به‌روبوومه‌ ئاژه‌ڵیه‌کان.
2-که‌می مادده‌ی زنک ، ئاسن ، فۆلیک ئه‌سید به‌ هۆی نه‌خواردنی بڕی پێویست له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌و ماددانه‌.
3-نه‌خواردنی ڤیتامین و کانزاکان به‌ شێوه‌ی حه‌پ یان گولاج یاخود خواردنی بڕی که‌متر له‌ پێویست.
4-ڕێجیمی زۆر قورس و ناته‌ندروست به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زینی کێش به‌ خێرایی بێ سه‌رپه‌رشتی پزیشکی پسپۆڕ.
5-به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌ر یه‌ک جۆر له‌ ڕێجیمی خواردن بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک.
6-له‌ خانمان دا به‌ هۆی سوڕی مانگانه‌ یان بوونی گرێی منداڵدان.
7-ئه‌گه‌رئه‌و که‌سه‌ پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بچووک کردنه‌وه‌ی یان بڕینی گه‌دده‌ی بۆ کرا بێت.
8-بوونی که‌می مادده‌ی ئاسن ، زنک ، فۆلیک ئه‌سید یان ڤیتامین ( B 12 ) پێش ده‌ست پێکردنی ڕێجیم.

 

دکتۆر کامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژاپۆن خواردنی حەڵاڵ بۆ ئۆڵۆمپیادی 2020 ئامادە دەکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆن شه‌ربه‌تی مییوه‌ ده‌ده‌ی به‌منداڵه‌كه‌ت؟

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوده‌كانی ڕێكردن به‌ پێی په‌تی

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر واز له‌ خواردنی شه‌كر بهێنیت

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چ کاتێک پێویستە بۆ پشت ئێشە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێ؟

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆكاره‌كانی زیاد بوونی کێش به‌خێرایی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ هاتنی قازی محه‌ممه‌د بۆ ناو كۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ك) زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، پاشتر گۆڕا بۆ حزبی دیموكرات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئیحسان نووری پاشا كێیه‌؟

سەرەتا