08/05/2021 2844 جار خوێنراوەتەوە

به‌رزترین رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان تۆماركرا

پەیام

له‌ میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا چوار هه‌زار و ١٨٧ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ هیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی هیندستانەوە بڵاوکراوەتەوە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٠١ هه‌زار و ٧٨ حاڵەت تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ١٨٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مه‌یش به‌رزترین رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ رۆژێكدا له‌ هیندستان.

لە کاتێکدا تێکڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢١ ملیۆن و ٨٩٢ هەزار و ٦٧٦ کەس، کۆی ژمارەی ئەوکەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٣٨ هەزار و ٢٧٠ کەس، ژمارەی ئەو نەخۆشانەشی چارەسەرکردنیان درێژەی هەیە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٧٢٣ هەزار و ٤٤٦ کەس.

حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هیندستان کە لە مانگی نیساندا رووی لە هەڵکشان کرد، بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

لە هیندستان ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە چواری نیساندا، ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لە ١٥ی نیساندا، ٢٠٠ هەزار و لە ٢١ی نیسان-یشدا، ٣٠٠ هەزار و لە ٣٠ی نیسانیشه‌وه‌، ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هیندستان، ژمارەی ئەو کەسانەی رۆژانە بەو پەتا جیهانگیرییە گیانلەدەستدەدەن لە بەرزبوونەوەدایە و لە ٢٠ نیساندا، دوو هەزار و لە ٢٧ی نیسانیشەوە، سێ هەزاری تێپەڕاندووە.

هیندستان لەئێستادا ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە لە تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی رۆژانە لە تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا.

ژمارەی ئەوکەسانەی دژ بەو پەتایە ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە ١٦٧ ملیۆن و ٣٤٦ هەزار و ٥٤٤ کەس.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەوییە كشتوكاڵییەكانی قەزای سروج لە ئورفا نازناوی گەورەترین زەوی كشتوكاڵیی پێدراوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مه‌غریب...باڵی بانگخوازیی پارتی فەرمانڕەوا داوای پچڕاندنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی و ئیسڕائیل دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆسكۆ باڵیۆزی خۆی ڕەوانەی واشنتۆن كردەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆشكی سپیی دەیەوێت پێش دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئێران بگەڕێتەوە بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمیی

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ژماره‌ی په‌نابه‌ران له‌ جیهاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا.. شەپۆلێكی گەرما ویلایەتەكانی ڕۆژئاوای گرتووەتەوە و دۆخی لەناكاو ڕاگەیەندراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەكەی بایدن و پۆتین ئاڵۆزییەكانی هەردوو وڵات كەمبكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    رووسیا.. بەهۆى بەتوندى نیشتنەوەى فڕۆكه‌یه‌ك نۆ كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو ١٥ى دیکەش برینداربوون

سەرەتا