پێش 2 هەفتە 287 جار خوێنراوەتەوە

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بى6 له‌ لەشدا

په‌یام

ئەم ڤیتامینە زۆر پێویستە بە ڕێژەی پێویست لە لەشدا ھەبێت، لەبەر ئەوەی زۆر ئەرکی سەرەکی ھەیە لە لەشدا، بۆ نمونە کاریگەری ھەیە لەسەر باری دەروونی، لەسەر شەھیەت بۆ خواردن، لەسەر بیرکردنەوەت، لەسەر نوستن ، لەسەر بەرگری لەش لەدژی ھەوکردن ،پێویستە بۆ گۆرینی خۆراک بۆ ووزە، بۆ گواستنەوەی خۆراک و ئۆکسجین بۆ ھەموو بەشەکانی لەش.

ڕۆژانە پێویستە لە مناڵی ساوادا بڕی 0.3mgبدرێت، لەگەڵ گەورە بوندا ئەم بڕە زیاد دەکات، لە مرۆڤێکی کامڵدا ئەگەر ئافرەت بێت بڕی 1.5mgلە ڕۆژێکدا، بۆ پیاویش بڕی 1.7mg لە ڕۆژێکدا، بۆ ئافرەتی دووگیان بڕێکی زیاتر پێویستە 1.9mg لە ڕۆژێکدا.

گرنگترین نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە :

 1-کەمی ئەم ڤیتامینە ئەبێتە ھۆی کەم خوێنی ، کە بەبەردەوامی ھەست بە بێتاقەتی و ھیلاکی دەکەیت .جگە لەمە کەمی ئاسن و ڤیتامین B12و فولک اسید یش ھۆکارێکی کەی کەم خوێنین.
2-سوربوونەوە و خوران لەسەر پێست زیاتر لە سەر پێستی دەموچاو کە پێی دەوترێت (sborrhic dermatitis).
3-شەق شەق بوونی لێو و لێوارەکانی لەگەڵ ئاوسانی زماندا.
4-دابەزینی بەرگری لەش ، واتە زوو زوو توش بوون بە پەتاکان و ھەوکردن .
5-ھەست کردن بە سڕی و دەرزی ئاژەنین لە ھەردوو دەست و قاچ دا .
6-منداڵی ساوای گرینۆک بێ ھۆکار لەوانەیە نیشانە بێت بۆ کەمی ڤیتامین B6ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە مناڵ بەس شیری مەمکی دایکی بخوات لەدوای شەش مانگیش، ھەروەھا زۆر کەمی ئەم ڤیتامینەش ئەبێتە ھۆی ڕوودانی گەشکە لە مناڵی ساوادا.
7-ژنی دووگیان بەتایبەتی لە ٣ مانگی یەکەمدا، ئەگەر ھەستی بە دڵ تێکەڵھاتن و ڕشانەوە کرد لە بەیانیاندا پێویستە B6 بەشێوەی سپڵیمینت وەرگرێت.
8-ڤیتامین B6ئیشی مێشک ڕێک دەخات لەبەرئەوە بیرچونەوە ، کەمی تەرکیز ، ھەست کردن بە دڵتەنگی بە تایبەتی لە پیرەکاندا لەوانەیە نیشانەی کەمی ئەم ڤیتامینە بن.
9-کەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ڕێخۆشکەر بێت بۆ توشبوون بە شێر پەنجە ، توێژینەوەکان سەلماندویانە کەئەوانەی شێر پەنجەی گەدە و سورێنچکیان ھەیە زۆربەیان ڤیتامین B6 یان کەم بووە بەڵام ھۆکارەکەی نەزانراوه‌.

سەرچاوەکانی  ڤیتامین B6لەم خۆراکانەدا ھەیە: 

 پەلەوەرەکان، گۆشتی سوور، ماسی بەتایبەتی جۆری (سلمون، تونا )، پەتاتە، گەنمە شامی، نۆک، پاقلەمەنیەکان.

ھۆکاری کەمی ڤیتامی  B6:

 1-کەم خواردن بەتایبەتی لە پیرەکاندا کە ناتوانن ھەموو جۆرە خۆراکێک بخۆن.
2-ھەندێ نەخۆشی گورچیلە .
3-ھەندێ نەخۆشی ڕیخۆڵەکان کە تیایدا ئەم ڤیتامینە بە بڕی پێویست ھەڵنامژرێت .
4-بەکارھێنانی ماددە کحولیەکان بە ڕێژەیەکی زۆر.

شێوازی چارەسەرکردن : 

 ئەویش بە وەرگرتنی ئەم ڤیتامینە بە شێوەی سپلیمێنت کە لە زۆربەی ملتی ڤیتامینەکاندا ھەیە، یان ھەر بە تەنی، بەڵام ئەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکا بێت چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەبێتە ھۆی تێکشکاندنی دەمارەکان یا خود دڵ تێکەڵ ھاتن و کزانەوەی گەدە، لە ڕۆژێکدا نابێت زیاتر لە 100mg وەربگیرێت.

دكتؤر هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م..سه‌رۆكایه‌تی دوو وڵاتی كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ته‌ندروستی و خاوێنی خۆراك

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م ڕێگانه‌ چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری ددانت بكه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌م خواردنانه‌ كۆلیسترۆڵی خراپ له‌خوێندا دابه‌زێنه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ 10 شاری گه‌وره‌ی جیهان ژێر ئاو بكه‌ون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكه‌كان و كتێبه‌كانیان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    خواردنی شه‌كر مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    له‌مساڵدا زیاتر له‌ ٧٢ هه‌زار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن روویداوه‌

سەرەتا