پێش 1 هەفتە 78 جار خوێنراوەتەوە

باوبۆران‌و زریانی (لیكیما) لە یابان‌و تایوانەوە بەرەو چین هەڵیكرد

په‌یام
باوبۆران‌و زریانی ناسراو بە (لیكیما) ناوچەكانی باشووری یابان‌و تایوانی گرتەوە‌و بەو هۆیەوە لە (تایبیە)ی پایتەختی (تایوان) دوو كەس گیانیان لەدەستدا ‌و لە (ئۆكیناوا)ی دوورترین پارێزگای باشووری یابانیش چوار كەس بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەوە نۆیەمین زریانە ئەمساڵ ناوچەكە بگرێتەوە‌و سەدان گەشتی ئاسمانی‌و دەریایی‌و گواستنەوە پەكیان كەوتووە‌و لە تایوان وزەی كارەبای لە 40 هەزار ماڵ بڕیوە.

سەرەڕای تێپەڕینی زریانی (لیكیما) بەرەو چین، بەڵام شارەزایانی كەشوهەوا لە یابان هۆشداری لە بارانی بەخوڕ و شەپۆلی توندی ئاوەكان‌و بای بەهێز دەدەن.

لای خۆیەوە فەرمانگەی چاودێری كەشوهەوای چین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هۆشداریی توندی لە گەیشتنی زریانی (لیكیما) بە هەرێمی (چجیانگ)ی سەر كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەی دا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ى كه‌شتییە نه‌وتهه‌ڵگره‌ ئێرانییەکەی ده‌ركرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی ئەمریكا بیر لە كڕینی گەورەترین دوورگەی جیهان ده‌كاته‌وه‌

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 26 كه‌س بوونه‌ قوربانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریان‌و گەردەلوولی بەهێز لە ژاپۆن ماڵ بە سەدان هەزار كەس چۆڵ دەكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە داوا لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەكات بە بەرژەوەندیی دۆسیەكەی بڕیار بدات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووسیا داوا ده‌كات كورد و دیمه‌شق ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكه‌ن

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەژێر ناوێكی دیكەدا و بە ئاڕاستەیەكی جیاواز كەشتیە نەوتهەڵگرەكەی خستە ڕێ

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا و عێراق ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی شانە نووستووەكانی داعش ئەنجام دەدەن

سەرەتا