05/05/2021
445 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باكوری رۆژئاوای سوریا
په‌یام
ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر باكوری رۆژئاوای سوریا
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سوریا بڵاویان كرده‌وه شه‌وی رابردوو ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردوه‌ته سه‌ر باكوری رۆژئاوای سوریا‌و چه‌ند بنكه‌وباره‌گایه‌كی له‌و ناوچه‌یه بۆردومان كردووه.
میدیا سورییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كاتژمێر 02:20 هێرشه ئاسمانییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون و به‌شێك له‌و موشه‌كانی ئاڕاسته‌كراون له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سورییه‌وه خراونه‌ته خواره‌وه‌و به‌شێكی تریش كه‌وتوونه‌ته سه‌ر زه‌وی.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نرا، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل به‌نده‌ری لازقییه‌و پارێزگای ته‌رتوس و حه‌ماو حه‌ففای كردوه‌ته ئامانج و زیانی مادی و گیانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە