04/05/2021 1446 جار خوێنراوەتەوە

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: سزادانی چالاكوانانی بادینان سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌


په‌یام

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی كوردستان و په‌ڕله‌مانتاری ئاگادارو ئاماده‌بوو له‌ دادگایی كردنی چالاكوان‌و رۆژنامه‌نووسانی بادینان له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی سزادانی چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانی بادینان رایگه‌یاند، سزادانی ئه‌وان سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه‌.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح رایگه‌یاند، لە نزیکەوە لە پرۆسەی دادگاییکردنی چالاکوانانی بادینان ئامادەبوم، ئومێدم وابوو دادگای تەمیز ئەوحوکمە ناڕوایە ھەڵبوەشێنێتەوە، بچوکترین بەڵگەم نەدیت ئەوانە سیخوڕ یان تیرۆرست بن، نە چەکێکیان پێگرابوو، نە بەڵگەیەک ھەبوو زانیاریان دابێت بە وڵاتێک یان ھێزێکی دەرەکی.

راشیگه‌یاند، ئەوەی ئەوانی لەسەر حوکمدرا ڕۆژانە خەڵکی لە گروپی میسنجەر دەیکات، ئەوەی من دیتم نادادیەکی ئێجگار گەورە بوو، من چیرۆکی ھەر پێنج کەسەکەم وەک خۆی نوسییەوە، ئەمە بە بینینی من ستەمکاریەکی ئێجگار گەورەیە.

ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاندووه‌، لەم ستەمکاریە ئەوەی قاچاخی و گەندەڵی دەکات و زەوی گشتی داگیردەکات کەس جورئەت ناکات پرسیاری لێبکات، کەسێکی دیکەش لەسەر ھیچ شەش ساڵ زیندانی دەکرێت!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستەی مافی مرۆڤ داواى دۆزینەوەى تەقەکەرەکانى ڕووداوەکەى گوندى لاجان دەکات

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتى کارەبا وادەى ئاسایى بوونەوەى دۆخى کارەبا ڕادەگەیەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی "هەردی كارۆخ" ئەو گەنجەی لە ئیتالیا گیانی لەدەست دا گەڕێنرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆلیدەكانی سلێمانی دەست بەكار كردن دەكەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەى کوژراوانی خۆپیشاندانەکەى گوندی لاجان بۆ سێ کەس بەرزبووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیسـ*ـڕائیل دەیەوێت بە پاڵدان بە كوردەوە درێژە بە بوونی خۆی بدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسی: سبەینێ ئەگەری بارینی بارانی پچڕپچڕ لە کاتەکانی ئێوارەدا هەیە

سەرەتا