04/05/2021
1452 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. خشته‌ی پێدانی كاره‌با بۆ مانگی ئایار راگه‌یه‌نرا
په‌یام
نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی نیسان به (38) دینار دیاری كرا‌و، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه (2021.5.4) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان)ـی به (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد.
كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان دو هه‌زار بۆ دو هه‌زار و (500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات راشگه‌یه‌نراو خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده له سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە