03/05/2021 464 جار خوێنراوەتەوە

دۆڕتمۆند نرخی سانچۆی دیاری کردووە

پەیام سپۆڕت

یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی نرخی جادۆن سانچۆی یاریزانی یانەکەی دیاریکردووە و ئامادەیە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

 

 سانچۆی تەمەن 21 ساڵ بە درێسی دۆڕتمۆندەوە 133 یاری ئەنجامداوە و 46 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە تۆمار کردووە و 62 گۆڵیشی بۆ دروست کردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتس ئاشکرای دەکات، یانە ئەڵمانییەکە بڕیاریداوە لەم هاوینەدا دەستبەرداری سانچۆ ببێت ئەگەر گرێبەستێکی باشیان پێشکەش بکرێت.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات، ئیدارەی دۆڕتمۆند ئامادەیە بە کەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری سانچۆی لاو ببێت، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەستەمە یانەکان بتوانن ئەو بڕە زۆرە پێشکەش بکەن.

جێی بیرهێنانەوەیە هاوینی ڕابردوو یانەی مانچستەر یونایتد تەنیا یەک هەنگاو لە گواستنەوەی سانچۆ دوور بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    جولیان ئالڤارێز بڕیاریی کۆتایی خۆیداوە

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 3 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

سەرەتا