03/05/2021 791 جار خوێنراوەتەوە

گواردیۆلا بۆ یارییەکەی پاریس داوایەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات

پەیام سپۆڕت

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی داوایەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، یاری پێش کۆتایی لە یاری کۆتایی قورسترە.

لە میانی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر پاریس سانجێرمان بۆی ساز کرا بوو، گواردیۆلا وتی: یاری پێش کۆتایی لە یاری کۆتایی قورسترە، پێویستە تەنیا سەرنجمان لەسەر ئەوە بێت کە دەمانەوێت ئەنجامی بدەین، دەمانەوێت ئاستێکی بەرز لە یارییەکەدا نیشان بدەین.

لە بەردەوامی قسەکانیدا پێپ داوایەکی ئاڕاستەی یاریزانەکانی کرد و وتی: یارییەکە پەیوەستە بە ئەزموونەوە، ئەوەی تایبەتە بە من لە هەڵەکانی ڕابردوومەوە فێر بووم و سوودم وەرگرتووە، گفتوگۆم لەگەڵ یاریزانەکانم کردووە، داوای هیچ شتێکی جیاوازم لە یاریزانەکانم نەکردووە تەنیا ئەوە نەبێت کە پێویستە ئەوە ئەنجام بدەن کە لە سەرەتایی وەرزەوە کارمان بۆ کردووە.

لە بە شێکی دیکەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی سیتی ئاماژەی بەوە کرد، پاریس سانجێرمان یانەیەکی مەترسیدارە، هاوشێوەی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و بایرن میونخ مەترسی هەیە، خاوەنی ڕاهێنەرێکی لێهاتووە کە نازانین دەیەوێت لە یارییەکەدا چی بکات.

سەبارەت بە مباپێ و نێماریش لەو بارەیەوە گواردیۆلا وتی: باشترین ڕێگا بۆ ڕاگرتنی ئەو دوو یاریزانە ئەوەیە کە تۆپیان پێ نەگات، لە یاری چوون و لە تایمی یەکەم بە باشی یارییان کرد، ئەگەر پاریس براوە بوایە ئەو ڕەخنەکان پێچەوانە دەبوونەوە.

لە کۆتایشدا گواردیۆلا بەرگریکارە سەرەکییەکانی یانەکەی ئاشکرا کرد و ئەوەی خستەڕوو، هەریەکە لە ستۆنز و دیاز بە سەرەکی یاری دەکەن و ئاسوودەن کاتێک لە یاریگادا بەیەکەوەن، لەم دواییانەشدا لاپۆڕتێ بە باشی لەگەڵیان یاریکردووە و ئاستێکی بەرزی لەگەڵیان نیشانداوە، بە هەمانشیوەش ئاکێش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

سەرەتا