پێش 1 هەفتە 698 جار خوێنراوەتەوە

به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری گۆڕانكاری تێدا كرا

پەیام

له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستاوده‌ستی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌پاش كۆنگره‌ی چواره‌م، به‌ئاماده‌بوونی حاجی قاسم مسته‌فا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردن و كۆچه‌ر محه‌مه‌د، ئاڵوگۆڕی به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام درا و صدیق هه‌ورامی، به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی عه‌بدوڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم كرد.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ كارێگێڕان و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند تیایدا ئاماده‌بوون هه‌ریه‌ك له‌ قاسم موسته‌فا و یاسین حه‌سه‌ن، له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی مامۆستا سدیق و ستافی مه‌ڵبه‌ندیان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو دڵسۆزانه‌ شانیان دابویه‌ ژێر كاره‌كان و جێ ده‌ستیان به‌رز ده‌نرخێنین و هیوایان خواست به‌رپرسی نوێش له‌ئاینده‌دا بتوانیت ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ باشترین شێوه‌ به‌رێوه‌به‌رێت.

دواتر له‌وته‌یه‌كی دا عه‌بدوڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم سوپاسی هه‌موانی كرد كه‌ متمانه‌یان پێی داوه‌و پشتیوان به‌ خوا له‌ ئاست متمانه‌ی هه‌مووان داده‌بێت و پێكه‌وه‌ كاروانی ئیسلامه‌تی و دینداریمان به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین و وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ده‌ستمان به‌ جوانی دیاری بكه‌ین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    په‌یامی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: كێشه‌ی كورد و فه‌ڵه‌ستین چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • پێش 1 هەفتە

    به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری گۆڕانكاری تێدا كرا

  • پێش 1 هەفتە

    مه‌ڵبه‌ندی 11ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵ ئێواره‌خوانێكی به‌ربانگى سازکرد

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکى کۆمەڵى دادگەرى و سەرۆکى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە

  • پێش 2 هەفتە

    به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، ئاڵوگۆڕی پێكرا

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵ به‌ سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق ده‌كات و ناوی كاندیده‌كانی ڕاده‌ست كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ئێواره‌خوانی ڕه‌مه‌زانی بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 500 ڕۆژووه‌وان ڕێكخست

سەرەتا