03/05/2021
340 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا: چین له ناوخۆی وڵات سته‌مكارانه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش دوژمنكارانه مامه‌ڵه ده‌كات
پەیام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند چین له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا سته‌مكارانه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش دوژمنكارانه مامه‌ڵه ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ئه‌نتۆنی بلینك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند گه‌یشتن به خاڵی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هیچ یه‌كێك له چین و ئه‌مریكا یه‌كناگرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وانه‌ش له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه چین له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا سته‌مكارانه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش دوژمنكارانه كارده‌كات.
له مانگی ڕابردووش‌دا بلینكن ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌باره‌ی ڕێكاره تونده‌كانی چین به‌رامبه‌ر وڵاتی یابان، هه‌روه‌ها نیگه‌رانین له‌و فڕۆكانه‌ی چین كه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكادا له زه‌ریای هێمن ده‌فڕێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە