03/05/2021
641 جار خوێنراوەتەوە
به‌نگلادش.. بەهۆى بەریەککەوتنى به‌له‌مێك و كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگرەوە 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
پەیام
له ئاكامی به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌له‌مێك و كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگر له به‌نگلادش 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رنشینی تیادا بووه له ڕووباری پادما خۆی كێشاوه به كه‌شتییه‌كدا كه مادده‌ی قومی ده‌گواسته‌وه.
میعراج حوسێن به‌رپرسی ئاسایشی ناوچه‌ی مادارپور، رایگه‌یاند له ئاكامی رووداوه‌كه‌دا 26 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
ناوبراو تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێنج كه‌س كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه رزگاركراون له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە