پێش 1 هەفتە 301 جار خوێنراوەتەوە

پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانسیتی ڕاگەیاند

پەیام سپۆڕت

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی لیستی یاریزانەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕاگەیاند.

 
سبەی سێشەممە کاتژمێر 10:00ی شەو وادەی بەڕێوەچوونی یاریزانی نێوان پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتییە، یانە ئینگلیزییەکە لەسەر یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری لە یانەی پاریسییەکە دەکات.

سەبارەت بەم یارییە ماوریزیۆ پۆچێتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لیستی یاریزانەکانی بڵاوکردۆتەوە، ئەوەی هەمووان چاوەڕوانی بوون چارەنووسی کیلیان مباپێی هێرشبەری لاوی یانەکە بوو، ناوی ئەو یاریزانەش لە لیستەکەدا دەبینرێت، واتا مباپێی لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی بەڕیتانیا دەکات و بۆ ئەو یارییە ئامادە دەبێت.

بەڵام هەرچەندە ناوی ئیدرسیا گانای یاریزانی هێڵی ناوەند لە لیستی یاریزانانی پاریسدایە، بەڵام بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری ڕابردوودا تاکە یاریزانە لەم یارییە بێ بەشە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کڵۆپ ستایشی ئاستی یاریزانێکی یانەکەی دەکات

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا ناوی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات کە لە مان. سیتی زۆر پاڵپشتی کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یوفا ناوبژیوانی یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگی دیاری کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ لەبەر دوو هۆکار نایەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند ئەنجام بدات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی: گەڕانەوەی بەیڵ بۆ ڕیاڵ پەیوەستە بە قبوڵکردنی مەرجەکەمانەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بوفۆن داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤانتۆس یەکلای کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی خولی ئیتاڵی ڕیاڵ و بەرشە نائومێد دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمان: پێویست ناكات داهاتووم بە نازناوی خولی ئیسپانییەوە ببەسترێتەوە

سەرەتا