وێنه: هێمن عه‌لی
01/05/2021
1749 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، ئاڵوگۆڕی پێكرا
په‌یام
له‌چوارچێوه‌ی
رێكخستنه‌وه‌كانی ئۆرگانه‌كانی پاش كۆنگره‌ی چواره‌م، پۆستی به‌ڕێوبه‌ری تۆڕی
میدیایی كۆمه‌ڵ، ئاڵوگۆڕی پێكرا.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
1-5-2021 له باره‌گای تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ"سلێمانی"و به‌ئاماده‌بوونی
نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وكارمه‌ندانی، ئاڵوگۆڕی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری
تۆڕه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا
ستایشی رۆڵی به‌ڕێوبه‌ری پێشوو "فاروق عه‌لی" و ستاف و كارمه‌ندانی كه‌ناڵێ
ئاسمانی په‌یام كرد. ڕایشی گه‌یاند، سەرکەوتوانە توانیویانه
کاری باش بکەن و میدیای کۆمەڵ بەرەو پیشبەرن، هه‌روه‌ها هیوای سەرکەوتنیشی بۆ بەریوەبەری
نوێ خواست.
لایخۆشیه‌وه فاروق
عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری پێشوو رایگه‌یاند،"به‌رده‌وام ده‌بم له پشتیوانی كردنی
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ و به‌هه‌موو هێزێك له پشتتان ده‌بنم".
پاش 13 ساڵ له كاره‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ فاروق عه‌لی"ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵ" پۆسته‌كه‌ی ڕاده‌ستی
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د "ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ" كرد و ماڵئاوایی له
كارمه‌ندانی تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵ كرد.
لهوته‌یه‌كیشیدا
كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه پێشكه‌شی كرد، محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د به‌ڕێوبه‌ری
نوێی تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ، هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌كانی پێشووی به‌رز نرخاند و
رایگیه‌یاند،"له‌سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ی پێشووی كاركرد به‌رده‌وام ده‌بین".
تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵ
ئۆرگانی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و له دوو كه‌ناڵی ئاسمانی و چه‌ندین رادیۆ و
كه‌ناڵی ناوخۆیی و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی و بڵاوكردنه‌وه، پێكدێت.






لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە