30/04/2021 583 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆی AirDrop زیاتر لە 1.5 ملیار ئامێری ئەپڵ لە ژێرهەڕەشەدان

تیمێکی توێژینەوە لە زانکۆی ” Darmstadt” ئەڵمانیا، لاوازییەکی ئەمنی لە AirDrop ئاشکرا دەکەن کە ڕێگە بە هاککەرەکان دەدات بە ئاسانی بگەن بە ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیلی بەکارهێنەرانی ئەپڵ.

تیمەکە ڕوونی دەکاتەوە کە هاککەرەکان دەتوانن ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیلی هەر بەکارهێنەرێکی نزیکی ئەپڵ بەدەست بهێنن لە ڕێگەی AirDrop ئەویش بەهۆی هەڵبژاردەی ” Contacts Only ”.

ئەم هەڵبژاردنە "میکانیزمی سەلماندنی متمانە" بەکاردەهێنێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی بوونی نێرەر و وەرگر لە لیستی پەیوەندی یەکتریدا، بەڵام ئەمە دەکرێت لەلایەن هاککەرەکانەوە بەکاربهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری بەکارهێنەر.

هەرچەندە ئەپڵ کاتێک داتاکان هاوبەش دەکات، تەشفیر بەکاردێنێت بە مەبەستی پارێزگاری گواستنەوەی داتاکان، بەڵام لێکۆڵەرە ئەڵمانییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئامێرەکان بە بەکارهێنانی تەکنیکی سادەی وەک Brute-force attack هاک دەکرێن، جۆرێک لە هێرش تەنها لەسەر دەقی تەشفیرکراو ئەنجام دەدرێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە 1.5 ملیار ئامێری کۆمپانیای ئەپڵ مەترسی هاککردنیان لەسەرە لە هەرکاتێکدا بێت ئەو تیمەی کاری لەسەر ئەم قەیرانە کردووە پێشنیازی بەکارهێنانی بەرنامەی " PrivateDrop " ی کردووە کە لە جیاتی " AirDrop " تاکو پارێزراو بن.

PrivateDrop پشت دەبەستێت بە پرۆتۆکۆلی تەشفیرکراو پێشکەوتوو کە بە سەلامەتی پەیوەندیەکان دەدۆزیەوە لە نێوان بەکارهێنەران بەبێ هاوبەشکردنی زانیاریە تایبەتەکان.
دواجار ئەم کەلێنە ئەمنیە دۆزینەوەیەکی ئەم دواییانە نییە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019 یە، کە ئەپڵی لێ ئاگادار کرابوەوە بەڵام دانی بە کێشەکەدا نەنا و چارەسەریی ڕانەگەیاند!

 

لە (تێک ئای) وەرگیراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

سەرەتا