پێش 2 هەفتە 511 جار خوێنراوەتەوە

بەهای لیرەی توركی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە

په‌یام

دوای دابەزینی بەڕێژەیەكی بەرچاو لەماوەی ڕابردوودا بەهای لیرەی توركی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوویەوە و  بەرزترین ئاستی لەماوەی چوار مانگی رابردودا بەخۆوە بینی.

بەهای لیرەی توركی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكیدا لە بەرزبونەوە بەردەوامە و، ڕۆژی پێنجشەممە بەرزترین ئاستی بەدرێژایی ماوەی چوار مانگی رابردوو تۆمار كرد.
بەهای یەك دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكاندا گەیشتە پێنج لیرە و 45 قوڕوش، كە پێشتر شەش لیرەشی تێپەڕاندبوو.
ئەمە بۆ جاری حەوتەمە كە بەهای لیرەی توركی لەكاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكاندا بەرزبونەوە بەخۆوە دەبینێ.
ئابوریناسان هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بۆ گۆڕینی سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا دەگەڕێننەوە كە لە دوای لابردنی بەهای سوود دابەزی.
سەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵ بەهای لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكیدا بەخۆوە بینی ئەویش بەهۆی تێكچونی پەیوەندییكانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ی‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ناردو حكومه‌تی هه‌رێمیش موچه‌ی مانگی پێنجی پێ ته‌واو ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كورتهێنانی بودجه‌ی ئه‌مریكا یه‌ك تریلیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌كان؛ تمه‌ن دابه‌زی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانیایه‌كی ئیماراتی به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی‌ له‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا