23/04/2021 577 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌ت ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ هیچ سه‌نته‌رێكی ئیسرائیلی له‌ هه‌ولێر بوونی هه‌بێت

په‌یام

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێگەپێدانی حكوومەتی هەرێم بە كردنەوەی سەنتەری مووساد لە هەولێر، رەتدەكاتەوە و رایگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و حكوومەت سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەناڵە تۆمار دەكات كە ئەو هەواڵەی بڵاوكردووەتەوە.

لە روونكردنەوەكەی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئافاقی عێراقی لە پێگە ئەلیكترۆنییەكەی لە رێكەوتی 22ی نیسانی 2021 راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هەرێمی كوردستانی بەوە تۆمەتباركردووە، گوایە رێگەی بە كردنەوەی سەنتەری مووساد لە هەولێر داوە".

جووتیار عادل جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەو راپۆرتە بێبنەمایە و رایگەیاندووە: "تەنیا لەسەر بنەمایەكی وەهمی ئامادە كراوە، هەوڵێكە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی و تەشهیركردن بە هەرێمی كوردستان و هەوڵدان بۆ خستنەپاڵی تۆمەتێكی چەپەڵ هەرچەندە رەتیشمان كردووەتەوە، ئەوكات و ئێستاش جەختمان كردووەتەوە كە هیچ بوونێكی ئیسرائیلی یان سەنتەرێكی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بوونی نییە".

وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی لە دژی ئەو كەناڵە پێشكەش دەكات".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    "بەرپرسانی هەرێم خۆیشیان دەزانن كە كێڵگەكانی سنووری ماددەی 140یشیان لێ وەردەگیرێتەوە"

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك: زەیدی جەخت لەسەر جێبەجێبەجێكردنی بڕیار و هەنگاوەكانی دەكاتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی هەرێم و دانەخستنی دەروازەكانیدایە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك لە كەركووك كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. ژیانی منداڵێكی 9 ساڵ كە ساچمەی قوتدابوو، ڕزگاركرا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی هەرێم: حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانتارێك داوا لە زەیدی دەکات پارەی هەژمارە بانکییەکان بۆ مووچە نەدراوەکانی هەرێم بگەڕێنێتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی ئەمپێرێک کارەبای موه‌لیده‌ لە سلێمانی نۆ بۆ ١١ هەزار دینار دەبێت

سەرەتا