23/04/2021
2266 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و كچه‌ی قورئانه‌كه‌ی سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تریی هه‌ولێری هه‌ڵگرته‌وه قسه ده‌كات
په‌یام
شه‌وی ڕابردوو كورته ڤیدیۆیه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وت هاوڵاتییه‌ك له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی له قورئانی پیرۆز به دڕاوی هه‌ڵگرته‌وه و هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
بنار سرێشمه‌یی بۆ په‌یام باسی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به مه‌به‌ستی گه‌ڕان و كات به‌سه‌ر بردن چوونه‌ته ده‌ره‌وه و كاتێك بینیویه‌تی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له قورئانی پیرۆز كه‌وتووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كه، به په‌له له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دابه‌زیوه و ده‌ستی كردووه به كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی قورئان.
كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكه
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە